“پەرلەمان دەبێت هاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنوری هێزەكانی پێشمەرگە یەكلا بكاتەوە”

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هاتنی حەشدی شەعبی ڕا جیایی دروست كردووە و دەبێت پەرلەمان ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە.

بەهار عەبدول ڕەحمان لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت) هاتوە،دەڵێت”پەرلەمانی كوردستان وەك بەرزترین دەسەڵاتی باڵای یاسادانان و چاودێری پێویستە قسەی جدی هەبێت و ئەم پرسە یەكلایی بكاتەوە، هەروەك پێویستی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بوونی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت تاوتوێ بكرێت”.

ئەمەی خوارەوە دەقى ڕاگەیەنراوەكەیە:

ڕاگەیەنراو

“پەرلەمان دەبێت هاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنوری هێزەكانی پێشمەرگە یەكلا بكاتەوە”

دوابەدوای شەڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە دابڕێنراوەكان لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، پەرلەمانی كوردستان بە پێی بڕیارێك داوای كرد ئەو ناوچانەی لە 9/6/2014 ەوە پاراستونی پێویستە چۆڵی نەكەن، واتە پێشمەرگە لە ڕووی یاساییەوە پارێزەری ئەو ناوچانەیە، ئێستاش هاتنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچە كوردستانیانە ڕای جیاجیای لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا دروست كردووە.

پەرلەمانی كوردستان وەك بەرزترین دەسەڵاتی باڵای یاسادانان و چاودێری پێویستە قسەی جدی هەبێت و ئەم پرسە یەكلایی بكاتەوە، هەروەك پێویستی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بوونی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت تاوتوێ بكرێت.

پێویستە پەرلەمانی كوردستان بەدەر لە ڕووە سیاسیەكەی ئەم پرسە، بۆ هاتنی هێزێك لەدەرەی كوردستان و هەڵوێستی هێزی پێشمەرگە، قسەی یەكلا كەرەوەی هەبێت و جارێكی تریش ئەم بابەتەش نەبێتە هۆی لەتكردنی ڕیزی نیشتیمانی و لەدەستدانی ئەو ناوچانەی كە ڕۆڵەكانی كوردستان لە پێناویاندا گیانیان بەخشیووە.

 

پەرلەمانتار

 

بەهار عەبدول ڕەحمان

 

بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان

 

1/3/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com