ژنی سەلەفیەك : مێردەكەم تەقەی لێكردم و كچەكەی كوشتم لەبەر ئەوەی …..

0

نوچەنێت- بەلەد

دادگای مەنسورە گوێی گرت لە وتەكانی ژنی سەلەفیەك كە خاوەنی كێڵگەیەكی پەلەوەریە و تەقەی لە ژنەكەی و دوو منداڵەكەی كرد كە بوە هۆی مردنی كوڕە 11 ساڵەكەی و بریندار بوونی كچەكەی كە گوللەیەك بەر سەری كەوتوە، شەهیرە عەبدولسەمیع رەجەبی هاوسەریشی كە تەمەنی 38 ساڵە گوللەیەك بەر سەری كەوتوە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
ئەو ژنە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەڵێت لەگەڵ مێردەكەم و منداڵەكانم سەیارەیەكمان گرتبوو ، لەناو سەیارەكەدا لە كاتی قسە كردن لەسەر هەندێك بابەت مشتومڕێكی توندمان لێپەیدا بوو لەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان مێردەكەم و خوشكەكەم .
ئەو ژنە بریندارە دەڵێت من بە پەیوەندی سۆزداری نێوان خوشكەكەم و مێردەكەم دەزانی، مشتومڕەكەمان بوە شەڕێكی گەورە تا وای لێهات مێردەكەم دەمانچەی دەرهێنا تەقەی لە خۆم و منداڵەكانم كرد و رایكرد.
ئێستا پۆلیسی مەنسورە بەدوای تاوانبارەكەدا دەگەڕێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com