گروپێكی ئیسلامیی جیهانیی : خواردنەوە كحولیەكان حەرام نین

0

نوچەنێت-جمهوریە نیوز

كۆمەڵەیەكی نێودەوڵەتی كە بە كۆمەڵەی موسڵمانە قورئان پەروەرەكان ناو دەبرێن لە بەیاننامەیەكدا كە لە كۆبوونەوەی هەفتانەی تایبەت بە شیكردنەوەی قورئان دەریانكردبوو دووپاتیان كردەوە كە لە قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر دا (د.خ) خواردنەوە كحولیەكان حەرام نەكراوە، ئاماژەیان بەوە كردوە كە خوای گەورە ماددە سەرخۆشكەرەكانی بە رزق و رۆزی باش وەسف كردوە ئەویش لە ئایەتی 16 ی سورەتی نەحل.

ئەو كۆمەڵەیە لە بەیاننامەكەدا وتویەتی ” هەروەها لەو ئایەتانەدا كە باسی مەی دەكەن ، خوای گەورە فەرمان دەكات كە لە كاتی سەرخۆشیدا نوێژ نەكەن ، هەروەها باسی ئەوە كراوە كە خراپی زۆری هەیە و خراپیەكانی لە باشیەكانی زیاترە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە مەی لە پاڵ خراپیەكانیدا باشیشی هەیە ، هەروەها ئامۆژگاریت دەكات لێی دووركەویتەوە بێئەوەی بە راشكاوی بە ئایەتێك قەدەغەی بكات ، ئەگەر خوای گەورە بیویستایە قەدەغەی بكات ئەوا فەرمانی “حرّم” واتە قەدەغە كردنی بەكار دەهێنا وەك ئەوەی لەو ئایەتانەدا بەكاری هێناوە كە تایبەتە بە گۆشتی مردوو و خوێن و گۆشتی بەراز”.

كۆمەڵەكە بەوە كۆتایی پێهێنا كە مەی قەدەغە نیە بەپێی ئایەتی قورئان ، ئەوان دەڵێن مەبەست لەوەی كە مەی وەك جۆرێك لە كارە شەیتانییەكان ناوی هاتووە ، خودی مەی نیە بەڵكو لە كاریگەریە خراپییەكانیەتی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و تەندروستی كۆمەڵگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com