نوچه نێت
ئه‌مرۆ دادگاى میسرى بریارى گرتنى هه‌تاهه‌تایى بۆ محه‌مه‌د به‌دیعى مورشیدى ئیخوان و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه ئه‌و رێكخراوه ده‌ركرد.
وه‌ك له هه‌واڵێكى سایتى رۆیته‌رز هاتووه، ئه‌مرۆ شه‌ممه محه‌مه‌د به‌دیع رێبه‌رى ئیخوان موسلمین له میسر، له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیارى زیندانى هه‌تاهه‌تایى بۆ ده‌رچوو. ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تى به‌رپرسیار بوون له كارى توندوتیژى كه له‌ساڵى 2013 روویداوه. هه‌روه‌ها روونیشى كردۆته‌وه بریار له‌سێداره‌دان بۆ چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه ده‌رچووه، به‌تۆمه‌تى كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌مى نووسینگه‌ى ئیرشادى ئیخوان له‌میسر.
بریارى زیندانى هه‌تاهه‌تایى بۆ رێبه‌رى ئیخوان موسلمین درا
0
Share.