نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسێكی یەكێتی رەتیدەكاتەوە چەنج بەرپرسێكی حیزبەكەی لەپشت هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە بێت لەشنگال.
هەرێمی كەمال ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشنیمانی كوردستان لەدهۆك لەلێدوانێكدا بۆ شارپرێس، ئەوە رەتدەكاتەوە كە هێزی حەشدی شەعبی سەر بەیەكێتی نیشنیمانی كوردستان بێتو بەرپرسانی حیزبەكەی دەستیان هەبێـت لەدروستكردنی ئەو هێزە.
هەرێمی كەمال ئاغا وتیشی: پێشتر ئەم هێزە لەلایەن هەموو لایەنەكانەوە هاوكاری كراوە بەحكومەتی عێراقیشەوە، چەندین جار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە چەك تەقەمەنیان بۆ نێدراوە، ئەوكاتەی لەشاخی شنگال بوون.
بەرپرسەكەی یەكێتی، كە هاكات یەكێكە لەفەرماندەكانی پێشمەرگە لەناوچەكانی نەینەوا ئاشكراشیكرد “ئێستا ئەم هێزە كە نزیكەی هەزار كەس دەبن، خۆیان بەحەشدی شەعبی ناساندووەو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پشتگیریدەكرێنو چەكو تەقەمەنی پارەیان وەرگرتووە”.
ناوبراو باسی لەوەش كرد چەند سەركردەیەكی ناسراوی ئەو ناوچەیە خۆیان بڕیاری ئەو كارەیانداوە، قەواعیدی هێزەكەش لەكەسانی یەكێتیو پارتیو پەكەكەو خەڵكی سەربەخۆی ناوچەكە پێكهێنراوە.
هەرێم كەمال ئاغا راشیگەیاد “هەرچەندە من پێم باشبوو، كە ئەم هێزە بەناوی هێزی پاراستنی شنگالەوە بمایەتەوە،بەڵام لەئێستاشدا دەبێت ئەو هێزە لەهیچ بڕیارێكی سیاسی و سەربازی هەرێم لانەدات و لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندییان بۆ دروستبكرێتەوە”.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی، هەروەها وتی: خراپ نییە ئەگەر چۆن پێشتریش هاوكاری چەكو تەقەمەنی كراوە، ئێستاش وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندیان لەگەڵ بكاتو هاوكارییان بكاتو وەك هێزی پاراستنی شنگال مامەڵەیان لەگەڵ بكات.
پێشتر زانیاری ئەوە بڵاوبووەوە،كە بەرپرسێكی یەكێتی لەپشت دروستكردنی هێزی حەشدی شەعبییەوە لەشنگالو رەخنەیەكی زۆر لەو حیزبە گیرا،كە بەپێی زانیارییەكان لەبارەی ئەو پرسەوە، مەسعود بارزانی نامەیەكی بۆ مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە ناردووە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو پرسە بكات.