ئارام شێخ محەمەد: بەرژوەندییە نەتەوەییەكان وامان لێدەكات یەكگرتووبین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنە كوردییەكان لیژنەی هاوبەش پێكدێنن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەرانی فراكسیۆنە كوردییەكان لیژنەیەكی هاوبەش پێكدێنن بۆ پاراستنی بەرژوەندییە نەتەوەییەكان لەبەغداو پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە ڕایگەیاند:پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئارام شێخ محمەد لەنوسینگەی تایبەتی خۆی سەرپەرشتی كۆبونەوەی نوێنەرانی فراكسیۆنە كوردییەكانی كرد لەپەرلەمانی عێراق.لەكۆبونەوەكەدا كە ئەندامانی لیژنەی یاسایی هەر پێنچ فراكسیۆنە كوردییەكە( یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی) ئامادەیبون، بڕیاردرا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی 8 كەسی كە دوو ئەركی گرنگی دەكەوێتە ئەستۆ، ئەوانیش دیراسەكردنی هەموو ئەو پرۆژە یاسانەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەشریع دەكرێن بەوشێوەیەی لە بەرژوەندیی خەڵكی كوردستان بێت، بەتایبەت لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

هاوكات دروستكردنی هەماهەنگییەكی پتەو لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و ئاگاداركردنەوەیان لەوردەكاری پرۆژە یاساكان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا ڕێكخەرێكی تایبەت بۆ ڕێكخەرێك بۆ هەماهەنگیركردن لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت و بەشێوەیەكی هەفتانەش ئەندامانی لیژنەكە لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە.
لای خۆیەوە، ئارام شێخ محمەد ئامادەی تەواوی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی لیژنەكەو هانیدان هەماهەنگی نێوان فراكسیۆنە كوردییەكان پتەوتر بكەن و وتی: بەرژوەندی خەڵكی كوردستان وا دەخوازێت هەموومان بەگیانێكی برایانەوە كاربكەین و نوێنەری ڕاستەقینەی گەل و پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com