نوچەنێت.تایبەت:
نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق داوی دورخستنەوەی (ئاشتی هەورامی)يان لە پۆستەكە كردوە،ئەحمەدی حاجی رەشید،ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران لهلێدوانێكی تایبهت به نوچه نێت،دهڵێ”بەناو ناوی ئاشتی هەورامیمان نەهێناوە بەڵكو داوامان كردوە حكومەتی هەرێم چاو بەساسەتی نەوت دا بخشێنێتەوە.
بەپێ زانیارییەكان پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا لە كۆبونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم یاداشتێكیان داوەتە سەرۆكی حكومەت كە لەبەرامبەر ئەو گۆڕانكاریانەی حكومەتی عێراق لەكابینە نوێیەكەیدا كردویەتی،حكومەتی هەرێمیش كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجامبدات،وەك چۆن حكومەتی عێراق (حسێن شەهرستانی)ی گۆڕیوە،پێویستە بارزانيش ئاشتی هەورامی لەپۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان دوربخاتەوە،بەڵام پەرلەمانتاران سەرەتا ناوی (ئاشتی هەورامی)يان نەهێناوە،بەڵكو لەپێناو باشتربونی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا،ئەو یاداشتەیان داوەتە سەرۆكی حكومەت.
لەوبارەیەوە ئەحمەدی حاجی رەشید،سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێرق لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت”لەكۆبونەوەكەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەكو نوێنەرانی كورد لەبەغدا یاداشتێكمان خوێندەوەو دامانە حكومەتی هەرێم،وتمان پێویستە حكومەتی هەرێم چاوبخشێنێتەوە بەمەلەفی نەوت دا،بەڵام بەناو ناوی ئاشتی هەورامیمان نەهێناوە“.
لەبارەی هەوڵوێستی نێچرڤان بارزانیشەوە،ئەو پەرلەمانتارە وتی” نێچرڤان بارزانی رەدی نەبوو“.