نوچەنێت.تایبەت:
كۆمەڵ و یەكگرتوو بەشداری کۆنفرانسەکەی بزوتنەوەیا نەكرد و وتەبێژی ئەو حیزبەش دەڵێت،هیچ حیزبێكمان بانگهێشت نەكردبوو وەكو حیزب.
رؤژی پێنج شەممە 26/2/2015 بە بەشداریی دەیان مامۆستا و زانای ئایینی سوننە لە عێراق و کوردستان،کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی پارتە سووننییەکان لەبارەی رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق و کوردستان، لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی ئەنجام درا،بەڵام دوو پارتە ئیسلامییەکەی کوردستان(كۆمەڵ و یەكگرتوو) ئامادەی کۆنفرانسەکە نەبوون بەبیانوی ئەوەی دەعوەت نەكرابوون.
لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا وەرتی،وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت”ئەو كۆنفڕانسە كۆنفڕانسێكی حیزبی نەبووە،كۆنفڕانسێك بوو بۆ زانایانی سوننەی عێراق،كۆنفڕانسێكی راوێژكردن بوو بۆ لێك نزیك كردنەوەی زانایانی سوننە و شیعە بەشێوەیەكی گشتی و بۆ رزگاركردنی عێراق لەو قەیرانەی كە ئێستا تێدایە“.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی وتیشی”لەسەر ئاستی حیزبی هیچ حیزبێكی سیاسی بانگهێشت نەكرابوون بۆ كۆنفڕانسەكە،بانگهێشت نەكردنی كۆمەڵ و یەكگرتووش مەبەستدار نەبووە“.
وەرتی ئاماژەی بەوەشكرد”مامۆستا ئەحمەدی شافیعی كەئەندامی تەنفیزی یەكێتی زانیانە و یەكگرتووە وتاری خوێندەوە،مامۆستا مەحمودی ئازادی،وەكو كەسایەتێك و زانایەك بانگهێشت كراوە كە لەهەمان كاتدا ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامییە،هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی كە لەبرایانی كۆمەڵ و یەكگرتوو نزیكن بانگهێشت كرابوون بۆ كۆنفڕانسەكە“.
لەلایەكی ترەوە كامیل مەحمود،ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپۆستێكدا بەناونیشانی(نێوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌پێشتره..)لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە رەخنە لە كۆنفڕانسی حیزبەكەی دەگرێت و دەڵێت”ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سلێمانی كردی و كۆمه‌ڵێ له‌زانایانی سوننه‌ی عه‌ره‌بی كۆكرده‌وه بۆ یه‌كخستنیان جێگای ده‌ستخۆشییه.. به‌ڵام لێره‌و له‌وێ ره‌خنه له‌ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌گیرێت له‌و كۆنفرانسه ئیسلامییه‌داو خه‌ریكه به‌م بابه‌ته ختوكه‌ی فیتنه‌و ناته‌باییه‌كی تر ده‌درێت،من گومانم نییه له‌وه‌ی هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونه‌كه‌یان فه‌نی و ئیدارییه‌و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن نییه له‌بزووتنه‌وه‌و كاره‌كه‌شیان پێ باش بووه“.
ناوبراو راشیگەیاندوە”بۆیه جێگای داخه له‌سه‌رێكه‌وه هه‌وڵ بۆ رێكخستنی ناو ماڵی خه‌ڵك بده‌ین و له‌م سه‌ره‌وه هه‌ر ئه‌م هه‌وڵه جوانه بكه‌ینه هۆكاری تێكدانی زیاتری ناوماڵی ئیسلامییه‌كانی خۆمان.. ئێمه رێكخستنی نێوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌مان پێ له‌پێشتره له‌یه‌كخستنی هه‌رماڵێكی تر، ئه‌گه‌ر له‌هیچدا ستراتیژمان دیار نه‌بێت له‌مه‌دا ستراتیژمان روونه‌و رامانگه‌یاندووه“.