عه‌لی باپیر: عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌و داعشی دروست كردوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند،داعش گروپێکی تیرۆستییەو ڕووبەڕووبوونەوەیان خەباتێکی ڕەوایە ئەگەر هەر کەسێکیش موسڵمان بێت و پابەند بێت بە ئیسلامەوەو بۆ خوا بیکات و بکوژرێت ئەوا شەهیدە.

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەمیانەی بەرنامەی چاوپێکەوتنی NRT دا شەوی رابردوو ڕایگەیاند”لەسەرەتای دروستبوونی داعشەوە ئێمە هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندووە،کە داعش گروپێکی تیرۆرستییەوە ڕووبەڕووبوونەوەیان خەباتێکی ڕەوایەو ئەوەی بەرامبەر بە مەسیحی و ئێزدییەکان کردیان زوڵمێکی ناڕەوایە“.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وتیشی”ئێمە خۆمان بێبەری نەکردوە لەو شەڕەدا بەڵکو حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئێمەیان دوورخستووەتەوە، ئێمە هاوشانی لایەنە سیاسییەکانی تر لەشاخ خەباتمان هەبووەو،دواتر چەکیان لێسەندینەوەو هیچ هێزکمان نیە لە ئێستادا چەکدار بێت“.

عەلی باپیر لەبارەی هۆکاری بەشداری نەکردنیان لەبەرەکانی شەڕ وتی”بەڕەسمی داوامان لەسەرۆکی هەرێم و حکومەت کردووە،کە ئەو خەڵکانەی بەقسەمان دەکەن بیکەینە ناو دامەزراوەیەکی ڕەسمی و سەر بەحکومەت بێت و هەمووی بەشدار بێت لەسەرکەوتنەکانیدا،بەڵام تاکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە،ئەگەر چەکیشت نەبێت شەڕ ناکرێت“.

هەروەها ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وتی”داعش شەڕ بەهەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و شەڕ دژی هەموو لایەنەکانی کوردستان دەکات“.

عەلی باپیر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه”توندوتیژییه‌كانی عه‌لمانیه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان بووه‌ هۆی دروست بوونی داعش ، كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كێتی و پارتی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیان له‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌گرت و زیندانه‌كانیان پڕئه‌كرد له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئیسلامیه‌كان“.

لەبەشێکی تری بەرنامەکەدا ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاند”کۆمەڵێک خەڵکى هەلپەرست لەپەناى یەکێتى و پارتیدا بونەتە گرێکوێرەى ئەنجامدانى چاکسازى لە هەرێمى کوردستاندا“.

عەلى باپیر راشیگەیاند”ئەم ئەزمونەى لە هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى نائاسایدا دامەزراوە بۆیە کاریگەرى هەبووە تا ئێستا“.

هەروەها لەبارەى پرسى چاکسازیشەوە رایگەیاند”ئەوان وەک سێ لایەنەکەى پێشوى ئۆپۆزسیۆن بۆیە بەشدارى حکومەتیان کردووە تا چاکسازى ئەنجام بدات، بەڵام هەندێک خەڵک کە ئەو بە هەلپەرست ناوى بردن لە پەناى یەکێتى و پارتیدا گرێکوێرەى ئەنجامدانى چاکسازین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com