نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزینی بۆ 700 دینار كه‌م كرده‌وه و بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه كاری پێده‌كرێت.
ئامانج ره‌حیم،سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی په‌یامی راگه‌یاند: سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیمزای له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له 900 دیناره‌وه بۆ 700 دینار.
كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازه‌وه، دوای ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زاییه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو وتیشی: به بڕیاری 155ــی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێم، بڕیار درا به دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین بۆ 700 دینار بۆ ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت، ئه‌م بڕیاره‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه كاری پێده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی نرخی به‌نزینی ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و پاس، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نرخی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله گشتییه‌كانی وه‌ك ته‌كسی و پاس، وه‌ك خۆی به 500 دینار ده‌مێنێته‌وه.