حكومەتی هەرێم: 322 كەس كە پەیوەندیان بەداعشەوە هەبووە دەستگیركراون

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

دیندار زێباری رایگەیاند، 322 كەس لەمانگی شەشی رابردوو تائێستا بە بڕیاری دادگا لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراون كە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە یان زانیاریان بۆ داعش گواستۆتەوە.

دیندار زێباری سەرۆكی لیژنەی بەدواداچون و لێكۆلێنەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئەمرڕ پێنج شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی ڕاپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی هیومان رایتس ۆوچ دایەوەو راپۆرتەكە بەناڕاست دایە قەڵەم كە هەرێمی كوردستانی تۆمەتباركردبوو بە مامەڵەی خراپ بەرامبەر بە عەرەبەكان و ئەوانەی روو لە هەرێم دەكەن و دەست بەسەر داگرتنی موڵك و ماڵی عەرەبەكانی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێردەستەی داعش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەرێمەوە و وتی: لە%70ی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان عەربن و لە ناوچەكانی عێراق رویان لە هەرێم كردوەو هیچ كاتێك هەرێم رێگری نەكردووە لە هاتنی ئاوارە عەرەبەكان و لە %19ی دانیشتوانی پاریزگای هەولێر عەرەبن.

ناوبراو ئاشكراشی كرد كە:زیاتر لە 322 كەس لەمانگی شەشی رابردوو تائێستا بە بڕیاری دادگا لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراون كە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە یان زانیاریان بۆ داعش گواستۆتەوە كە هەندێكیان لەشوێنەكانی شەرو هەندێكیشیان لەناو هەرێم دەستگیركراون لەو ژمارەیەش 83 كەسیان ئازاد كراون دوای ئەوەی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەیان تەواو بووە.

زێباری وتیشی:هیچ خانوو كەل و پەلێكی عەرەبەكان دەستی بەسەر دانەگیراوە بەڵكو داعش لە مەزادخانەكانی موسل دەیفرۆشێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com