نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێم،له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه داوا ده‌كات رێگه له‌چالاكی ئه‌و هێزه بگرێت كه به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌نگال دروستكراوه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به KNNی راگه‌یاند، 24ی ئه‌م مانگه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه ناردوه‌و تیایدا دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی شه‌نگال راگه‌یاندوه‌و فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه كردوه رێگری له چالاكی ئه‌و هێزه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،بارزانی له‌نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، دروستكردنی هێزێكی له‌و جۆره دژی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و بنه‌مای رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و نابێ له‌كوردستان هیچ هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت.
بارزانی ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه ئه‌و هێزه نایاساییه‌و ده‌بێ به زووترین كات هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌روو،له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سنوری شه‌نگال هێزێك دروستكراوه كه حكومه‌تی به‌غداد پاره‌ی بۆ دابین ده‌كات.