نوچه نێت
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ داوا له‌حكومه‌تى به‌غدا ده‌كات كه مووچه‌ى پێشمه‌رگه بدات و داوا ده‌كات مووچه‌ى پێشمه‌رگه به‌رێكه‌وتنى نه‌وتى نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌بسترێـته‌وه. ده‌شڵێ” ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران فشار بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراقى دروست بكه‌ن”.
نه‌جیبه نه‌جیب له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26/ 2 داوا له حكومه‌تى عێراقى ده‌كات كه مووچه‌ى پێشمه‌رگه بنێرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێدانى مووچه به‌پێشمه‌رگه له‌به‌رژوه‌ندى هه‌موو عێراقییه‌كانه‌و وده‌شڵێ” ئه‌وان جه‌نگێكى پیرۆز ده‌كه‌ن” ئه‌مه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا ده‌بێت بنێرێت. ناشبێت حكومه‌تى عێراق ناردنى مووچه پێشمه‌رگه به رێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببه‌ستێته‌وه. داواش له‌سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌ست فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقى دروست بكه‌ن.
په‌رله‌مانتارێك: نابێت مووچه‌ى پێشمه‌رگه به‌رێكه‌وتنى نه‌وتى ببه‌سترێته‌وه
0
Share.