نوچه‌ن نێت
به‌هۆى ده‌مه‌قاڵى و شه‌ڕه قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتارێك، دانیشتنى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان وه‌ستێنرا و دواى نیوه كاتژمێر، دانیشتنه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه.
چه‌ند سایتێكى عێراقى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه هه‌واڵى وه‌ستانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان بڵاوكرده‌وه، زۆربه‌ى سایته‌كان باسى هۆكارى وه‌ستاندنى دانیشتنه‌كه‌یان كردبوو، كه به‌هۆى شه‌ڕه قسه‌ى نێوان سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتارێك بووه به ناوى كازم سه‌یادى. سه‌ره‌تا به‌نیازبوون دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ شه‌ممه دوا بخرێت، كه‌چى دواى نیوكاتژمێر دانیشتنه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه، دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه یاساییه‌ك.
دانیشتنى په‌رله‌مان به‌هۆى ده‌مه‌قاڵى وه‌ستێنرا
0
Share.