مامه‌ڵه‌ی ئه‌و ماموستاییه وه‌ک جه‌لادی گرتووخانه وایه
وه‌زیری په‌رورده ده‌بێ هه‌ڵویستی هه‌بێ
فه‌رهاد جیهان میهه‌ن
ماموستا له به‌شی په‌روه‌رده له زانکو/ ستوکولم
له‌م روژانه دا له فه‌یسبوک گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بلاوبوه‌ته‌وه که دیاره ماموستاکه، خۆی به موبیل گرتویه‌تی، که تووشی شۆک بووم به سه‌یرکردنی ئه‌م گرته‌یه. له لام هه‌زاران پرسیار دروست بوو، کاتێک به ناو ماموستای په‌رورده‌یی به شیوه‌یه‌کی ناشیرین و ناپه‌روده‌یی ئه‌م منداله سه‌رکوت ده‌کات وه هه‌لسوکه‌و‌تێکی زۆر نامروڤانه، له گه‌ل ئه‌م منداله ده‌کات، له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م منداله له ده‌وره‌ی سه‌ربازی دابێت. ئه‌م منداله وادار(مه‌جبور) ده‌کات که هاوار بکات‌و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رکوت ده‌کات‌و ده‌یشکێنیته‌وه که مناله‌که له دوایی دا ده‌ست به گریان ده‌کات. که ئه‌و ماموستاییه به شیوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ ئه‌شکه‌نجه و سه‌رکوتی ده‌کات.
ئه‌و ماموستاییه به شیوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌و مامه‌له‌ی توندوتیژ به‌کار دێنێ، و ئه‌و منداڵه وا لێده‌کات که کینه‌وه ڕق و نه‌فره‌تی له قوتابخانه‌و وه ماموستا بێته‌وه. ئه‌م شێوه‌هه‌ڵسوکه‌و‌ته، نامرۆڤانە، ته‌ئسیری ده‌روونی له دڵی ئه‌و منداڵه داده‌نێت، و رێگا له زانست وه فیربوونی ئه‌م مناڵه ده‌گرێت. ئه‌مرۆ له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌دا گه‌لێک لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و په‌رورده‌یی کراوه، که ئاماژه به وه ده‌که‌ن هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکی توندوتیژی له گه‌ڵ مناڵ دا، ده‌بێته‌هۆی رێگرتنی له فێربوون وه گه‌شه‌کردنی مێشکی . هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م ماموستایه نه‌ك ته‌نیا په‌رورده‌یی نییە، به‌ڵکو دژی په‌یماننامه‌ی مافی مروڤ و مافی مناڵانه.
ماموستا نابێ قوتابی سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه بکات، به‌ڵکو ده‌بێت خۆشه‌ویستی بچێنێت له ناو دڵ وه دروونی قوتابیان دا، تا وه‌کو تاکی دیموکرات، و ئاشتی‌خواز بۆ کومه‌ڵگا به‌رهه‌م بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانیین کومه‌ڵگاییه‌کی دیموکرات، ئاشتی‌خواز و یه‌کسانمان هه‌بێت. بنچینه‌ی هه‌موو کومه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست، له مناڵه‌وه ده‌ست پی ده‌کات. بۆیه په‌رورده‌یه‌کی دروست و دیموکراتی‌خواز پیوسته نه‌ک سه‌رکوت کردن و ئه‌شکه‌نجه دانی مندالان و به فیرۆبردنی کاتی وانه‌وتنه‌وه.
قوتابخانه ده‌بێت شوێنی فێربوونی زانست و زانیاری بیت، نه‌ک ئه‌شکه‌نجه دانی دروونی. مامه‌ڵه‌ی ئه‌و ماموستاییه، وه‌کو جه‌لادی گرتووخانه وایه، کاتی وانه ووتنه‌وه‌که‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و مناڵه فیری خۆشه‌ویستی و په‌رورده‌و زانست و زانیاری بکات، هاتووه کاته‌که به ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و شکانه‌وه‌ی مناڵه‌که له ناو هاوپوله‌کانیدا دەباتە سەر، که ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مناڵ خوشه‌ویستی بۆ خویندن، په‌رتووک و قوتابخانه نه‌مێنێ.
لایەنێکی تر به‌کار هێنانی موبایل به رێگه‌ی نایاسایی له ناو پول دا و دواتر وێنه‌گرتنی ئه‌و مناڵه دووره له هه‌مو پرینسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی.
بۆیە پیوسته که:
1/ وه‌زاره‌تی په‌روردە به دواداچوون بۆ ئه‌و کاره نایاسایی و ناپه‌رورده‌ییه بکات. پیوسته وه‌زیری په‌روه‌رده خودی خۆی، هه‌ڵویستی یاسایی و په‌رورده‌یی هه‌بێ، له سه‌ر ئه‌م گرته ڤدیۆییه. و لێکوڵینه‌وه‌ی یاسایی له گه‌ڵدا بکات.
2 / پێوسته ریکخراوه‌کانی مافی مناڵان به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و گرته ڤدیۆییه بکه‌ن .
نوچەنێت: بۆ بینینی ئەو ڤیدیۆ کە مامۆستاکەی ئەشکەنجەی دەرونی مناڵێکی قوتابی دەدات، کلیک لەسەر وێنەی مناڵەکەو مامۆستا فەرهاد نوسەری ئەم بابەتە بکە.

