نوچەنێت.تایبەت:
سێ به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی بۆ ئه‌وه‌ی خانه نشین نه‌كرێن ناونیشانه‌كه‌ی خۆیان له به‌ڕێوبه‌ره‌وه ده‌گۆڕن بۆ ئیمام و خه‌تیب، وه‌زیری ئه‌وقافيش له‌پۆسته‌كه‌ی دوریخستنه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی مزگه‌وته‌كانی كردنه‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به(نوچه‌نێت)ی ڕاگه‌یاند”له‌ساڵانی ڕابردوو سێ به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه نشین نه‌كرێن ناونیشانی خۆیان گۆڕیوه به ئیمام و خه‌تیب،به‌پێی یاساش هه‌ركه‌س ته‌مه‌نی بوویه 63 ساڵ خانه نشین ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێ ی یاسایه‌ك كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه ده‌ڵێت ئیمام و خه‌تیب له 70 ساڵی دا خانه‌نشین ده‌كرێت “.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكراشی كرد”به‌سود وه‌رگرتن له و یاسایه سێ به‌ڕێوبه‌ر له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ربریتین له(به‌ڕێوبه‌ری پشكنینی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی فه‌قێكان، به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه ئیسلامیه‌كان)دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بووه‌ته 63 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی خانه نشین نه‌كرێن ناونیشانی خۆیان گۆڕیوه به‌ئیمام و خه‌تیب“.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت”دوای ئاشكرابوونیان به‌فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف كه دوێنێ چوارشه‌مه 25-2-2015 ده‌رچووه ئه‌وسێ به‌ڕێوبه‌ره ڕه‌وانه‌ی سێ مزگه‌وت كراون ووله وه‌زیفه‌كانیان دورخرانه‌وه“.