کۆبونەوەی بارزانی و پێنج لایەنە سیاسییەکه‌ دەستیپێکرد

0

نوچەنێت.سبەی:

سەعات 11:50خولەکى ئه‌مرۆ، کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و نوێنەرانی پێنج لایەنە سیاسیە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستان لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین دەستیپێکرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و کێشە و قەیرانەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداو هەروەها روبەڕوبونەوەی داعش دەکرێت.

بەشداربوانی کۆبونەوەکەش پێکهاتون لە؛ عومەر سەید عەلی و جەلال جەوهەر لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە پارتیش نێچیرڤان بارزانی و فازیل میرانی و ئازاد بەرواری، لە یەکێتی قوباد تاڵەبانی و مەلا بەختیار و عومەر فەتاح، هەروەها محەممەد فەرەج و هیوا میرزا سابیر لە یەکگرتوی ئیسلامی و لە کۆمەڵی ئیسلامیش عەلی باپیر و نازم عەبدوڵا بەشدارن، هاوکات ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانیش لە کۆبونەوەکەدا بەشدارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com