نوچەنێت – مەسەللـە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی بەغدا چوار شەممە 25ی شوبات رایگەیاند كە چەند كەسێك بریندار بوون بەهۆی كەوتنە خوارەوەی چەند موشەكێكی كاتیۆشا لە ناوچەكانی شوعلە و تاجی لە بەغدا.
سەرچاوەكە لە لێدوانێكیدا بۆ مەسەللـە وتی ” ئەمڕۆ سێ موشەك لە جۆری كاتیۆشا لە ناوچەی شوعلەی باكوری رۆژهەڵاتی بەغدا كەوتون، دوای ئەوە موشەكێكی تر لە ناوچەی تاجی باكوری بەغدا كەوت، كە بوە هۆی بریندار بوونی 5 كەسی سڤیل وكەوتنەوەی زیانی ماددی”.
سەرچاوەكە وتی ” هێزە ئەمنیەكان ئابڵوقەی شوێنی رووداوەكەیان داوە و بریندارەكانیشیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك بۆ وەرگرتنی چارەسەر”
ئاماژە بەوە دەكرێت كە ژمارەیەك ناوچەی بەغدای پایتەخت لە نێوانیاندا شوعلە و غەزالیە ناوبەناو روبەڕووی بۆردومانی هاوەن و موشەكی كاتیۆشای سەرچاوە نادیار دەبنەوە ، كە دەبێتە هۆی كەوتنەوەی چەندین قوربانی .