دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت، ده‌ڵێ” به‌غدا پاره‌ى هه‌یه، 60 ملیارى بۆ حه‌شدى شه‌عبى خه‌رجكردووه، ئێمه‌ش داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كمان كردووه”.
تائێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی نییه له‌به‌رامبه‌ر نه‌ناردنی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌شواق جاف،په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه نێت ده‌ڵێ”بێدەنگ نین ئەوان بەڵكو ئەم پرسە لە كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق باس كراوە كەنابێت سیاسەتی مالیكی جارێكی تر بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان دوبارە بكرێتەوە“.
ئه‌شواق وتیشی”ئیمە هەمومان نیگەرانین و هەڵوێستەكانیشمان روونە بەڵام ئەمە تەنها بەراگەیەنراوێك ناكرێت بەڵكو پێویستی بەفشارە ئەو فشارەش لە كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە باس كراوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت”داوام كردووە كە لیژنەیەك لەناو پەرلەمانی عێراق پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی بزانین سیولە هەیە یان نا،ئێستاش تەئكید بوین كە سیولە هەیە چونكە حكومەتی عێراق نزیكەی 60 ملیار دۆلاری سەرف كردوە بۆ حەشدی شەعبی بۆیە ئێمە چاوەڕی وەفدی هەریمی كوردستان دەكەین كە سەردانی بەغدا بكەنەوەو گفت‌و گۆی دووەم دەست پێبكاتەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقی مەعاش و بودجەی هەرێم و پارەی جوتیاران و پێشمەرگە كە شەری داعش دەكات بنێرێت بێت بۆ هەرێمی كوردستان“.