نوچەنێت. NNA:
بڕیاره دوای گه‌یشتنی بڕی (250) ملیاره‌كه‌ی به‌غداو كۆتاییهێنان به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (12)ی فه‌رمانبه‌ران، به‌پشت به‌ستن به‌و قه‌رزه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌توركیای كردوه، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (یه‌ك)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران بكرێت.
(فایه‌ق مسته‌فا) ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند،به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی (500) ملیۆن دۆلار قه‌رزی له‌توركیا كردوه، ئه‌و پاره‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌كرێت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،ئه‌و بڕه پارانه‌ی له‌به‌غداوه بڕیاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێن،دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (12)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی پێ ته‌واو ده‌كرێت،ئه‌و (500) ملیۆن دۆلاره‌ی له‌توركیاش قه‌رزكراوه له‌گه‌ڵ بڕێكی تر پاره‌دا، بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵ ته‌رخان ده‌كرێت.
دوای گه‌یشتنی (250) ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردویان وه‌رنه‌گرتوه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.