نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق،جەخت دەکاتەوە،(مالیکی) گوشاری زۆری خستووەتە سەر(عەبادی) بۆ دژایەتیکردنی کورد، هەڵبەت رەوتەکەیشی (عەبادی) تۆمەتبار دەکەن کە ملکەچی کوردە و عێراقی فرۆشتووە بە هەرێمی کوردستان.
زانا ڕۆستایی،پهرلهمانتاری كۆمهڵی ئیسلامی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به (نوچهنێت)ی راگهیاند”با وای دابنێین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان 50% پابەندی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت بووە، بەڵام لە ڕاستیدا بەغدا 1% پابەند نەبووە و ئامادەیش نەبووە هیچی لێ جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم بڕیاری داوە بەردەوامی بە گفتوگۆکان بدات و گەشبینیشین کە بەم نزیکانە بگەینە ئەنجام“.
ئه پەرلەمانارە ئاشکرایشی کرد”لە لایەن (مالیکی)ـیەوە گوشارێکی زۆر لەسەر (عەبادی)ـیە بۆ دژایەتیکردنی کورد، هەڵبەت (مالیکی) و رەوتەکەی (عەبادی) تۆمەتبار دەکەن کە ملکەچی کوردە و عێراقی فرۆشتووە بە هەرێمی کوردستان، بۆیە (مالیکی) و گرووپەکەی کاری جیددی دەکەن بۆ تێکدانی پێوەندی هەولێر و بەغدا“.
سەرەڕای ئەو گوشارانەی لەسەر حکوومەتەکەی (عەبادی)ـین بۆ تێکدانی پیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بەڵام وەک ئەو پەرلەمانتارەی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت”ئەگەرچی هێشتا لەگەڵ عێراق نەگەیشتووینەتە بنبەست و ئومێدی گفتوگۆ و چارە هەرماوە، چونکە ئەگەر گەیشتینە بنبەست دەبێت کورد بۆ خۆی بڕیارێکی تر بدات، بۆیە لە دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ ناردنی مووچە و بوودجەی کوردستان تەواو بێئومێد نەبوونە“.