نوچەنێت.ههولێر:
خوشكى خێزانی تاڵهبانی هێرشى توندی دەكاتە سەر ئەو كەسانەی دزە بە هەواڵی ناوخۆی یەكێتی دهكهن و دهڵێت، بە لای ئێمەی یەکیێتیەوە،یەکیێتی هێلی سوورە و بەزاندنی ئەو هێلەش قابیلی قەبول نیە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی هێرۆ ئيبراهمى هاوسەری مام جةلال تاڵهبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان,لة ئةكاونتى تايبةتى خؤى لة تؤڕی كۆمهڵایهتی بابهتێكی بهناونیشانی(چیتر رێگە نادەین..) بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتی”بێ دەرامەتی و نە بوونی و بێ ئاوی و بێ کارەبایی و بێ بەنزینی و بێ نەوتی و بێ دەرمانی و بێ کاری وا گشت هاووڵاتیانی لە ژیان بێزار کردوە کە چی لەم هەموو نەهامەتیەشا رۆژ نیە کە یەکیێتی نەکرێتە بنێشتە خۆشەی هەموو جۆرە دەمێک“.
ههروهها دهڵێت”نازانم بۆ هەندێک لەوانەی کە بە خۆیان دەڵێن یەکیێتی زوو زوو ئەو راستیە فرامۆش ئەکەن کە مانەوەیان و سەربەرزییان بەندە بە یەکیێتیەوە؟ نازانم بە دووی کامە کڵاوی با بردوو کەوتوون و نازانم چێتریان دەوێت لە یەکیێتی بەدەستی بێنن کە تا وەکو ئیستا بەدەستیان نەهێنا بێت؟ نازانم کێ لە دەرەوەی یەکیێتی ئەو دارە گەورەیە بووە تاوەکو ئەمرۆ زاتی ئەوە بکات کە یەکێیتی پێی بچوک بێت؟ نازانم بۆ هەندێک ناتوانن یا خود نایانەوێت تێ بگەن کە بە لای ئێمەی یەکیێتیەوە، یەکیێتی هێلی سوورە و بەزاندنی ئەو هێلەش قابیلی قەبول نیە نە لە لایەن ئەوانەوە کە خۆیان بە یەکیێتی عەیار بیست و چوار دەناسێنن و نە لە غیرە یەکیێتیەکانیشەوە“.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد راشيگهیاندوه”بەسیەتی سوکایەتی بە یەکیێتی کردن، بەسە ناو زراندن، بەسە دزە پێکردنی هەواڵ،بەسە لێدوانی رۆشێنەر،بەسە پەنا بردن بۆ قەڵەمی بەکرێ گیراو،بەسە هەل پەرستی، بەسە چاوو شارکێ و یاری کورسی کورسی، بەسە نازو مەکرو یەک شکاندن، با ئەوانەی کە ناتوانن رێز لە یەک چڵە گوڵ بگرن چیتر باس لە چەپکە گوڵەکەی مامە نەکەن!! و با ئەوانەی کە تەنانەت فێری ئەلفو بێیکیش لە مامەوە نەبوونە چیتر باس لە بەدەست هێنانی شەهادە لە مەدرەسەکەی مامەوە نەکەن..چیتر بێرێزی قبول ناکەین.. دەڵێین، بەسیەتی بەشەرتی چەقۆ مامەلە لەگەڵ یەکیێتیدا کردن“.