نوچەنێت.هه‌ولێر:
حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێك سه‌بارت به دۆخی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:به‌نیگه‌رانیيه‌وه له‌م دۆخه ده‌ڕوانین و پێویسته به دڵسۆزيیه‌كی یه‌كێتیيانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان كار بكه‌ین.
حاكم قادر، لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە دەڵێت، هه‌موولایه‌كمان ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌هه‌ستیاریه‌وه به‌رێده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری یه‌كێتیانه‌ی راسته‌قینه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كماندا دابه‌شده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
لێدوانێك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌ڤاڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵانی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) چه‌ند سه‌رنج و بیروڕایه‌كیان گۆڕییه‌وه كه تیایدا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پێشوه‌خت سه‌باره‌ت به:
1- ئه‌و لیژنانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوین بڕیاریان بۆ ده‌ربكرێت له‌لایه‌ن كارگێڕی-ه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كان تا به عه‌مه‌لی ده‌ست به كار بكه‌ن.
2- لیژنه‌كان له زووترین كاتدا راپۆرتی خۆیان ئاماده بكه‌ن‌و تیایدا سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌پێبكه‌ن، ئه‌وكاته مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دوا بڕیاری ره‌سمی‌و كۆتایی كۆده‌بێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای یه‌كێتیدا. هه‌موولایه‌كمان ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌هه‌ستیاریه‌وه به‌رێده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری یه‌كێتیانه‌ی راسته‌قینه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كماندا دابه‌شده‌بێت، هه‌موولایه‌كیشمان سه‌رنج‌و تێبینی خۆمان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی، بڕیاری سیاسی یه‌كێتی هه‌یه، بۆیه به‌نیگه‌رانیه‌وه له‌م دۆخه ده‌ڕوانین‌و پێویسته به‌دڵسۆزیه‌كی یه‌كێتیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان كاربكه‌ین، با به‌گیانی یه‌كێتیانه‌و سه‌رراستانه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ تا له‌ئاست ویست‌و خواستی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌و كادر‌و خه‌مخۆرانی یه‌كێتی دا بین..
نووسینگه‌ی تایبه‌تی
هه‌ڤاڵ حاكم قادر حه‌مه‌جان
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
2015/2/24