لەهەرێمی كوردستان 3049 ئافرەت بونەتە قوربانی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی رايدەگەێنێت لەماوەی 5 ساڵی رابردوی 3049 ئافرەت بە روداوی جیاجیا بونەتە قوربانی و، سەرۆكی لیژنەی داكۆكیار لە مافی ئافرەتانیش دەڵێت: ئاماری توندوتیژیەكان بەرامبەر بە ئافرەتان كەمی كردوە لە چاو ساڵانی رابردوو.

ئەمرۆ سێ شەمەە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری روداوەكانی 5 ساڵی رابردوی ئافرەتانی راگەیاند و تیایدا 3049 ئافرەت بە روداوی جیاجیا وەكو سوتان و خنكان و گوللە و روداوی هاتوچۆ بونەتە قوربانی و لەچاو ساڵانی رابردودا توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان كەمی كردوە.

ئێڤار ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكار لە مافی ئافرەتان بە ماڵپەری پەرلەمانی راگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان هەیە،ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە ئەم ئامارانەی ئەمڕۆ راگەیەنرا توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان كەمی كردوە لەچاو ساڵانی رابردو، بەڵام لە پارێزگای دهۆك رێژەی سوتان زیادی كردوە.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەركی دام و دەزگا و لایەنەپەیوەندیدارەكانە كە كاری جدی بكەن لەبنبڕكردنی تەواوەتی ئامارەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان،لەوەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەركی پەرلەمانی كوردستانە لە رێگەی یاساوە ئەو كارەبكات بۆئەوەی بتوانین هەمومان پێكەوە ئەو رێژەیە بنبڕبكەین، هەروەها ئایا ئەو یاسانەی كە دەرچوێنراون لە پەرلەمانی كوردستان تاچەند دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەكو خۆی یاساكەی جێبەجێ كردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com