پەرلەمانی کوردستان:نابێت ئازادی ڕۆژنامەنووسان سنووردار بکرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت” لە ڕووداوەکانی شەڕ دژ بە تیرۆرستان میدیاکانی کوردستان بە بەرپرسانە و نیشتمانییانە مامەڵە دەکەن. دەبێت هەمولایەک بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن و نابێت میدیاکان ببنە مینەرێک بۆ تیرۆرستان، ئەوەی بۆ هەمومان جێگەی شانازییە زەمینەی ئازادی ڕادەربڕینە و نابێت بە هیچ شێوەیەک ئازادی ڕۆژنامەنووسان سنووردار بکرێت.

ئەم وتانەی د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی پێشوازیکردن بوو لە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و شاندی ئەنجومەنی باڵای سەندیکا بە سەرۆکایەتی ئازاد حەمە ئەمین، نەقیبی سەندیکا. کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-٢ سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، باسی لە سرووشتی کاری سەندیکایی و کارکردنی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کردو، پەیوەندی نێوان سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمان و هەردوو لیژنەی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆشنبیریی بە پێویستزانی.

لەبارەی ڕووماڵکردنی ڕووداو شەڕی دژ بە تیرۆرستان و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان وتی “ڕۆژنامەنووسان لە هەستیاری بارودۆخەکە گەیشتوون و مامەڵەیەکی پیشەییانە لەگەڵ رووداوەکان دەکەن، ئەگەر گرفت و کێشەیەکیش ڕوویدابێت هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com