پەرلەمانتارێكی لیستەكەی مالیكی راپرسی دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدەدات

0

پەرلەمانتارێكی لیستەكەی مالیكی راپرسی دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدەدات

نوچەنێت- مەسەللـە

عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەولەتی یاسا رۆژی سێشەممە سوربوونی خۆی دووپات كردەوە بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوە ناحكومیەكان و چالاكوانان بۆ ئاگادار بوون لە بۆچوونی شەقامی عێراقی و نەتەوەی عەرەب لەبارەی مانەوە یان جیا بوونەوەی هەرێمی كوردستان .
نوسینگەی راگەیاندنی ئەو پەرلەمانتارە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە ” نوسەیف سورە لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ زانینی بۆچوونی پێكهاتەی عەرەبی دەربارەی مانەوە یان جیا بوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عێراق ، بە تایبەتی لە سایەی ئەم قەیرانەی ئێستا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستی كردوە و هاوڵاتی كورد و عەرەب وەك یەك لێی زەرەرمەندن! ”
نوسەیف وتوشیەتی ” داوا لە هەموو رۆڵەكانی پێكهاتەی عەرەبی دەكەم رای خۆیان دەربڕن لەبارەی مانەوە یان جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عێراق”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com