نوچه نێت
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر سێ كچه به‌ریتانییه‌كه له توركیا نه‌دۆزرێنه‌وه، ئه‌وا به‌رپرسیارێتى له سه‌ر به‌ریتانیایه چونكه دره‌نگ توركیاى ئاگادار كردۆته‌وه”.
چه‌ند تیمێكى پۆلیسى به‌ریتانى له‌توركیا له هاوكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى توركیا به‌دواى ئه‌و سێ كچه به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێن كه له له‌ندنه‌وه به‌ره‌و توركیا هاتوون و گومان ده‌كرێت بچنه سوریا” ئه‌مرۆ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بۆله‌ند ئه‌رینج له‌لێدوانێكى دا ده‌ڵێ” له نه‌دۆزینه‌وه‌ى كچه‌كان و رۆیشتنیان بۆ سوریا به‌ریتانیا خۆى به‌رپرسیاره”. روونیشى ده‌كاته‌وه كه به‌ریتانیه له‌راده‌به‌رده‌ر له ئاگاداركردنه‌وه‌ى توركیا له‌گه‌یشتنى ئه‌و كچانه بۆ ئه‌سته‌مبۆل دواكه‌وتووه.
” له رۆیشتنى 3 كچه‌كه بۆ ناو داعش به‌ریتانیا به‌رپرسیاره”
0
Share.