نوچه نێت
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ره‌تى ده‌كاته‌وه له ئۆپراسیۆنى گڵكۆى شا سلێمان هه‌ر یه‌په‌گه و داعشى ئاگادار كردبێته‌وه، كه‌چى سوپا دانى به‌وه ناوه كه له‌رێگاى هۆزه‌كانه‌وه هه‌ردووكیانى ئاگادار كرۆدته‌وه
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو توركیا به‌شه‌وێك ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ ناو خاكى سوریا ئه‌نجام دا و كرده سه‌ربازییه‌كه ته‌نها یه‌ك شه‌وى خایاند. هۆكارى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش هێنانه‌وه‌ى گلكۆى سلێمان بوو. توركیا ئه‌و كاته وتى ته‌نها سوریا ئاگادار كراوه‌ته‌وه. وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ره‌تی كرده‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره یه‌په‌گه و داعشى ئاگادار كردبێته‌وه. چونكه یه‌كه‌میان به‌باڵێكى په‌كه‌كه ده‌ناسێنێ. سه‌باره‌ت به‌داعشیش ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ده‌وروبه‌رى له‌به‌ر ده‌سته كه گلكۆى شا سلێمانى تێدایه. به‌ڵام سوپاى توركیا ئاشكراى كردووه، كه هه‌ر دوو لایه‌نى ئاگادار كرۆدته‌وه. ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش له‌رێگاى هۆزه‌كانه‌وه بووه. ئه‌مشه بۆ هۆى ره‌خنه‌گرتنى ئۆپۆزسیۆن له‌حكومه‌تى توركیا. لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌و كاره‌ى حكومه‌تیان به‌ئابڕۆچوون ناوبرد.
سوپاى توركیا یه‌په‌گه و داعشى ئاگاداكردۆته‌وه
0
Share.