نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو دەڵێت،پارتی وه‌زاره‌تی كاره‌باى سه‌پاند به‌سه‌رماندا و ئاغای هه‌ورامی وه‌زیری ڕاسته قینه‌یه
ئه‌بوبكر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دیدارێكی سایتی شرۆڤه‌ی نزيك لە كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگه‌یاند” ده‌بێت بڵێن سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی كاره‌با له لیستی وازه‌ره‌ته داواكراوه‌كانی یه‌كگرتوودا نه‌بوو، وه‌رگرتنی جۆرێك له‌سه‌پاندنی تێدابوو له‌سه‌ره‌تاوه به‌حوكمی كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی و خودی”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئاشكراشی كرد” ڕایه‌كی زاڵ و ترسێك له‌ناو یه‌كگرتوودا هه‌بوو كه‌پارتی ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه یه‌كگرتوو به‌شكست خواردوو ناوببات چونكه ئه‌م وه‌زاره‌ته به نیمچه ڕه‌وایی پشتی به‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌ستووه، ئه‌گه‌ر لای یه‌كێكی تریش بێت هه‌ر “ئاغای هه‌ورامی وه‌زیری ڕاسته قینه‌ی ده‌بێت” و متمانه‌ش به‌م وه‌زاره‌ته و وه‌زیره‌كه‌ی هه‌تا بڵێ ی لاواز بوو”.
ئه‌بوبكر عه‌لی ده‌ڵێت” هه‌ربۆیه به‌داواكردنی كۆمه‌ڵێك زه‌مانه‌ت یه‌كگرتوو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌رگرت به‌ڵام زه‌مانه‌ت له‌دۆخێكی وه‌ك هه‌رێمدا زۆر پاره‌ناكات به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم وایه پارتی بۆ یه ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان داوه به‌یه‌كگرتوو بۆ ئه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانی هاوڵاتیان له‌خۆیان دورخه‌نه‌وه”.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كگرتوو نه‌ی شارده‌وه وتی”پارتی زانیویه‌تی كاره‌با كێشه‌ی زۆره و ویستویه‌تی لای خۆیی نه‌بێت،وه‌ك به‌ر ئه‌نجامیش ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو باجی ئه‌وكێشانه‌ی دا چ كێشه‌یه‌كه؟ با ئامانجی یه‌كه‌میش ئه‌وه نه‌بوبێت خۆ له‌كێشه دورخستنه‌وه بێت به‌ڵام پێشم وایه له ئێستادا پارتی په‌شیمان بێت له‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته لای خۆی نیه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌ڕووی ئابوری و بزنسه‌وه هه‌یه‌تی و ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌ی گێڕێت، له‌په‌رده پۆشكردنی بزنسه بێ شوماره‌كه‌ی له‌مه‌سه‌ی دابین كردنی سوته‌مه‌نی كه‌هه‌ركاتێك ئه‌مه وه‌ك خۆیی ده‌ركه‌وت خه‌ڵك داده‌چڵه‌كێ و ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌كه زۆر خراپ بشكێته‌وه و له ئێستاشدا به لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت پارتی ویستی ئه‌و گومانه له‌خۆی دوربخاته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی كاره‌با وه یه‌كگرتوو ئیحراج كات و به‌شێك له‌و ئامانجه‌ی بێنێته‌دی كه له‌ناو یه‌كگرتووه‌كانداباوه و ده‌بێت تا ساڵی 2017 یه‌كگرتوو بكه‌نه‌وه به‌حیزبێكی بچوك”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی وت” ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ش به‌ده‌مج كردن بێت یا به‌گۆڕین له‌ده‌ست یه‌كگرتوودا نه‌ما و دۆخی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی چاك بوو، ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو خه‌ڵكدا ڕاستگۆنه‌بوون و له‌مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتوو ئیحراج كردنیش سه‌ركه‌وتووبون”.