نوچەنێت.هه‌ولێر:
شێخ جەعفەر شێخ موستەفا،دەڵێت عادل موراد،ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه له ناو یه‌كێتی و كار بۆ شوێنێكی هه‌ستیار ده‌كات و تێكۆشه‌ری ناو یه‌كێتی نه‌ماوه جاسووسیی به‌سه‌رەوه نه‌كردبێت
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان بە باس‌نیوز ڕاگەیاندوە: “عادل موراد،ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه له ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی. زانیاریم لایه بۆ شوێنێكی هه‌ستیار ئیش ده‌كات، ئه‌و شوێنه تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه میلله‌تی كورد یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بێت”.
ئاشكراشی كرد”كاتێكیش هاتووه‌ته‌وە بۆ ناو یه‌كێتی بووه به‌جاسوس و سیخوڕ به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه، ته‌حه‌داده‌كه‌م تێكۆشه‌ری ناو یه‌كێتی نه‌ماوه، ئه‌م عادل موراده جاسووسیی به‌سه‌رەوه نه‌كردبێت، ئێستاش قسه به‌م حیزبه ده‌ڵێت”.