نێچیرڤان بارزانی وادەی سەربەخۆیی كوردستان دیاری دەكات

0

 

نوچەنێت-ئیكۆنۆمیست

رۆژنامەی بەناوبانگی “ئیكۆنۆمیست”ی بریتانی دەڵێت كوردستان هەرگیز وەك ئێستا لە سەربەخۆییەوە نزیك نەبووە. رۆژنامەكە سەبارەت بە ئەگەری سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ سیاسی و كەسایەتییە ناودارەكانی كورد قسەی كردووە.

سیروان بارزانی ،فەرماندەی پێشمەرگە، وتویەتی “زۆر چاوەڕمانیمان كرد. ئەوا دەبێتە 100 ساڵ ئێمە بەسەر چوار دڕندەدا دابەشكراوین” بە وتەی سیروان بارزانی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا كوردستان سەربەخۆیی وەردەگرێت.

رۆژنامەكە دەڵێت كاتێك لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو داعش سنوورەكانی سایكس-بیكۆی لەنێوان سوریا و عێراق بەزاند و خەلافەتی راگەیاند، ئەوە بۆخۆی یارمەتیدەر بوو بۆ لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردی.

نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانیدا بۆ ئیكۆنۆمیست وتویەتی “دۆخی دوای موسڵ تەواو جیاوازە. ناتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ هەمان پێكهاتە و سیستم، چونكە عێراق ئێستا دەوڵەتێكی شكستخواردووە. ئێستا شتێك نەماوە بەناوی گەلی عێراق. سەربەخۆییش پێشكەشمان ناكرێت، دەبێت وەری بگرین. ئەگەر كورد لەڕووی دیپلۆماسییەوە زیروك بن، دەكرێت بەدەست بێت”. نێچیرڤان پێیوابووە لە 5-6 ساڵی داهاتوودا سەربەخۆیی كوردستان بەدی دێت.

ئیكۆنۆمیست دەڵێت نێچیرڤان بارزانی زۆر جەخت لەوە دەكاتەوە كە كوردستانێكی سەربەخۆی ئارام تەنیا بە هاریكاری دراوسێكانی ،بەتایبەت توركیا، و بە رەزامەندی حكومەتی عێراق بەدی دێت. نێیرڤان بارزانی دەڵێت “یەكەم دەوڵەت لەو بارەیەوە قسەی بەگەڵ بكەین خودی بەغدایە، دەبێت قەناعەتیان پێبكەین”.

هەرچی بەرهەم ساڵحە ئەوە جارێ‌ چاوەڕوانی شكستهێنانی داعشە و پێیشی وایە سەربەخۆیی كوردستان دەبێت لە بەغداوە قسەی لەسەر بكرێت. ئەو دەڵێت “هەر ئەو دەقەیەی موسڵ رزگاركرا، دەبێت دانیشین و هەمو شت یەكلایی بكەینەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com