نوچه نێت
عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر داواى پێكهێنانى هێزێكى عه‌ره‌بى ده‌كات، بۆ دژایه‌تى كردنى هێزه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان.
له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى دا عه‌بدولفه‌تاح سیسى، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانى میسر به‌نیازى هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك نییه و میسر نایه‌وێت هیچ وڵاتێك داگیر بكات، سیسى ده‌ڵێ” میسر نیازى نییه هیچ وڵاتێك داگیر بكات، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ى ئێمه ناچاره داكۆكى له‌هه‌موو ناوچه‌كه بكات، ئه‌مه‌ش به هاوكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌بێت” باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات، دواى كوشتنى 21 هاوڵاتیه میسرییه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له لیبیا، ئه‌رده‌ن و ئیمارات پێشنیارى ناردنى هێزیان كردووه، بۆ ناوچه‌كه. ئه‌و قسانه‌ى سیسى له‌كاتێك دێت كه‌هه‌ر ئه‌مرۆ فرۆكه میسرییه‌كان بۆردمانى چه‌ند خاڵێكى داعشیان له لیبیا كردووه”.
سیسى پێشنیارى پێكهێنانى هێزێكى عه‌ره‌بى ده‌كات له‌دژى توندڕه‌وى
0
Share.