وەزیری پێشمەرگە بەژمارە تەلەفۆنی شەخسی خۆی هەڕەشەی کوشتن لە ئەحمەد میرە دەکات
نوچەنێت
گۆڤاری لڤین لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکەن، کە وەزیری پێشمەرگە بەژمارە تەلەفۆنی شەخسی خۆی، هەڕەشەی کوشتن لە سەرنوسەری گۆڤارەکە دەکات، داوای هەڵوێست لەسەرۆکایەتی هەرێم دەکەن و راشیدەگەیەنن، کە سكاڵای یاسایی تۆمار دەکەن و ژیان‌و سه‌لامه‌تی سه‌رنووسه‌ری لڤین‌و سه‌رجه‌م ستافی گۆڤاره‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دایه.
گۆڤاری لڤین لەبەیاننامەیەکەیاندا رایانگەیاندووە”كاتێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی بوویه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و نامه‌ده‌نییانه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بوونه‌وه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌نووس لێیاندرا، یاخود ده‌ستگیركران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانیادا گیرا”.
لەبەیاننامەکەی گۆڤاری لڤیندا هاتووە کە هەر لەچواچێوەی سەرکوتکردن و هەڕەشەکردنەکان لەرۆژنامەنوسان “شه‌وی (25/4/2011) كاتژمێر (7:46) خوله‌ك، جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین (ئه‌حمه‌د میره) كردووه”.
هەر بۆیەش گۆڤارەکە رایدەگەیەنێت کە”هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان‌و به‌رپرسانی میدیای ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان پێیناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه، كه تێیدا وه‌زیرێك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتی پۆسته‌كه‌ی به‌ژماره مۆبایلی شه‌خسی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌كات كه به‌تۆماركراوی لامانه‌و ئاماده‌ین هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت بۆی بنێرین”.
گۆڤاری لڤین لە رونکردنەوەکدا سەرسوڕمانی خۆیان رادەیەنەنن و دەڵێن”ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان هاتووین كه حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆخۆی به‌ڕاشكاوانه له‌زاری وه‌زیرێكییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنمان ئاڕاسته بكات”.
گۆڤاری لڤین راشكاوانه داوا له‌به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت ده‌كات “ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌كردنه گوزارشت له‌ڕای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات به‌ئاشكرا روونكردنه‌وه بدات‌و ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی وه‌زیره‌كه‌یشی بكات”.
گۆڤاری لڤین داوای هەڵوێست لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت”به‌پێویستی ده‌زانین كه ئه‌وه بیری سه‌رۆكی هه‌رێم بهێنینه‌وه، كه ئایا ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنه لیژنه دروستده‌كات‌و داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كات به‌دواداچوونی بۆ بكات؟، هیوا خوازین كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕوونی هه‌ڵویستی خۆی رابگه‌یه‌نێت”.
لڤین ئەوەش رادەگەیەنێت کە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن و لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن”هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین ژیان‌و سه‌لامه‌تی سه‌رنووسه‌ری لڤین‌و سه‌رجه‌م ستافی گۆڤاره‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دایه‌و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه لڤین وه‌ك مافی سروشتی خۆی له‌دادگا داوایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م به‌پرسه تۆمارده‌كات”.
به‌یاننامه‌ی گۆڤاری لڤین سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێز تیمی دیبلۆماتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر
به‌رێز كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر
به‌رێز كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر
به‌رێز كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر
به‌رێز رێكخراوی یونامی له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ
به‌رێز رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور
به‌رێز رێكخراوی داكۆكی له‌ڕۆژنامه‌نووسانی جیهانی
بابه‌ت: هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین، له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌دوای (17)ی شوباتی (2011)وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی بوویه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و نامه‌ده‌نییانه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بوونه‌وه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌نووس لێیاندرا، یاخود ده‌ستگیركران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانیادا گیرا.
هه‌روه‌ها په‌لاماری كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا درا‌و دوای ته‌نیا سێ شه‌و له‌په‌خشكردن سوتێنرا، دواتریش رادیۆی ده‌نگ له‌كه‌لار په‌لاماردرا، له‌دوای ئه‌مه‌ش دیارترین ره‌مزه‌كانی دونیای رۆشنبیری ئێمه فه‌لاقه‌كران‌و زیندانی كران.
به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حكومی‌و فه‌رمانڕوایانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یاندا، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن له‌هه‌رێمی كوردستان درێژی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌وی (25/4/2011) كاتژمێر (7:46) خوله‌ك، جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین (ئه‌حمه‌د میره) كردووه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ “كه سه‌رنووسه‌ری لڤین ده‌كوژێت” چه‌ندین وشه‌ی ناشیرینی به‌كارهێناوه هه‌ر كه‌سێك گوێی لێبێت سه‌ری ده‌سوڕمێت له‌شێوازی قسه‌كردن‌و لێدوانی ئه‌و وه‌زیره.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه (حیزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی ئینته‌ر ناسیونال)ه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه كه بۆ ئێمه جێگای پرسیاره بۆچی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن له‌دژمان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنمان له‌یه‌ككاتدا ده‌كرێت.
ئێمه له‌گۆڤاری لڤین هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تمان له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نه‌نراوه به‌رانبه‌ر به‌م رفتاره‌ی وه‌زیر‌و به‌م پێیه‌ش هه‌تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كه بوونی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین.
ئێمه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان‌و به‌رپرسانی میدیای ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان پێیناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه، كه تێیدا وه‌زیرێك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتی پۆسته‌كه‌ی به‌ژماره مۆبایلی شه‌خسی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌كات كه به‌تۆماركراوی لامانه‌و ئاماده‌ین هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت بۆی بنێرین.
ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مینجاره گۆڤاری لڤین رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن‌و ته‌نانه‌ت تیرۆركردنیش ده‌بێته‌وه.
ساڵی (2008) یه‌كێك له‌په‌یامنێره‌كانمان تیرۆركرا‌و هه‌ر هه‌مانساڵ هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین درا‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه باندێك ده‌ستگیركران، ئێستا ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان هاتووین كه حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆخۆی به‌ڕاشكاوانه له‌زاری وه‌زیرێكییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنمان ئاڕاسته بكات.
گۆڤاری لڤین راشكاوانه داوا له‌به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌كردنه گوزارشت له‌ڕای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات به‌ئاشكرا روونكردنه‌وه بدات‌و ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی وه‌زیره‌كه‌یشی بكات.
داوا له‌سه‌ره‌جه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و كونسوڵگه‌رییه‌كانی وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و رۆژنامه‌ی ئازادییان له‌لا گرنگه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێنه ده‌نگ‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌هه‌ڕه‌شه‌ی تۆقاندن‌و تیرۆر بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانین كه ئه‌وه بیری سه‌رۆكی هه‌رێم بهێنینه‌وه، كه ئایا ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنه لیژنه دروستده‌كات‌و داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كات به‌دواداچوونی بۆ بكات؟، هیوا خوازین كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕوونی هه‌ڵویستی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین ژیان‌و سه‌لامه‌تی سه‌رنووسه‌ری لڤین‌و سه‌رجه‌م ستافی گۆڤاره‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دایه‌و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه لڤین وه‌ك مافی سروشتی خۆی له‌دادگا داوایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م به‌پرسه تۆمارده‌كات.
گۆڤاری لڤین
7/5/2011
