دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
به‌پێى ئامارێكى ئهنستیۆتى په‌ى بۆ په‌ره‌وه‌رده، 50 هه‌زار قوتابى وازى له‌خوێندن هێناوه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌و ئاماره بهدوورلهراستى وه‌سف ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رى ئهنستیۆتهكهش ده‌ڵێ” ئاماره‌كه هى وه‌زاره‌ته”.
50 هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له‌كوردستان زیاد ده‌بن
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان بەنوچەنێتی راگه‌یاند”به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان كه‌وتووه،له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی 50 هه‌زار و 567 مناڵ وازیان له خوێندن هێناوه“.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى وازهێنانی قوتابیانیش، سه‌روه‌ر وتى”هۆكارەكان ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونی و سیاسی و ئەمنی بوون”سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هۆكارانه‌ش له‌باره‌ى سیسته‌مى خوێندنه‌وه سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان وتى” هەندێك شت هەن خراپی سیستەمە نەتوانراوە قوتابخانە لای منداڵی كورد خۆشەویست بكرێت و نەتوانراوە قوتابخانە منداڵ بەلای خۆیدا كێش بكات بەڵكو پێچەوانەكەی هەیە و هەریەكەی بەشێكی دەكەوێتە سەر،هەیە باوەڕی بەوە نییە كچی بنێرێتە قوتابخانە و تائێستاش ئەو جۆرە عەقڵیەتە هەر ماوە،هەندێكیشی پەیوەندی بەپڕۆگرامی خوێندنەوە هەیە“.
60 هه‌زار قوتابى چوونه‌ته خوێندنى مزگه‌وته‌كان
لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى بهبڕواى سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵ له‌قوتابخانه‌كان نه‌خوێنن، ئه‌و نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ”به‌پێی داتایه‌كی دیكه كه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌رمگرتووه ته‌نیا هاوینی 2013 (40) هه‌زار و هاوینی 2014 (60) هه‌زار منداڵ له مزگه‌وته‌كان خوێندوویانه“.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان پێیوایه، مه‌سه‌له‌ی ئایینداری مافی تاكه‌كانه و ده‌بێت رێگه‌ی لێنه‌گیرێت. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دەبێت هەر شتەی لە چوارچێوەی خۆیدا بێت و نەچێتە بواری تەتەڕوفەوە. سه‌روه‌ر له قسه‌كانى بۆ نوچه نێت وتى”بەداخەوە كارەساتە ئەو مندڵانە دەچن لەو مزگەوتانە دەخوێنن كە هیچ كۆنترۆڵێكیان به‌سه‌ره‌وه نییه چه‌نده‌ها مامۆستای ئایینی هه‌یه وانەیان پێدەڵێت و نازانن چی دەخوێنن و بیری توندڕه‌وی بڵاوده‌كه‌نه‌وه،له‌و روداوانەی ئەم دوایەش بینیمان هەندێك لەوانەی لەكوردستانەوە چونەتە ناوداعشەوە لەمزگەوتانەوە هەڵقوڵاون هەتا مۆستای ئایینی و فەقیش بوون ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە فلتەرێكیان لەسەر نیە و ئەگەر بێت و وابڕوات حكومەت بەدواداچون نەكات بۆ ئەمە كارەساتێكی گەورە چاوەڕێمان دەكات چونكە لەشكرێك نەخوێندەوار دەخرێتە ناو كۆمەڵگاوە لەبەرامبەردا منداڵ لە قوتابخانە دور دەكەوێتەوە كەچی كێش دەكرێت بەرەو مزگەوتەكان ئەمەش كارەساتی لێدەكەوێتەوە“.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: ئاماره‌كه دووره له‌راستى
ئه‌گه‌رچى قسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نستیوتى په‌ى له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره‌یه كه له‌باره‌ى وازهێنانى قوتابیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌چى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان ئامارێكیان بۆ رێژه‌ى وازهێنانى قوتابیان نییه له‌خوێندن، له‌وباره‌یه‌وه فاتح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەنوچەنێتی وت”ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه،گوایه رێژه‌ی وازهێنانی خوێندكاران له خوێندن له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردوه،له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامنه‌دراوه،چونكه تائێستا ئاماری واهێنانی خوێندكارانیان بۆ 2015 ئاماده نه‌كردووه و نازانم ئەو ئامارەیان لەكوێ دەستكەوتوە“.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش مه‌وله‌وى زاده ئاماره‌كه‌ى به‌دوور له‌راستى وه‌سف كرد كه 50 هه‌زار قوتابى وازى له‌خوێندن هێنابێ. بۆیه وتى”ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه رێژه‌یه‌كی زۆره و دووره له راستی،ره‌تیشیكرده‌وه كه وازهێنانی خوێندكاران به هۆكارێكی گشتی بێت وه‌ك پرۆگرام یان بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه به‌هۆكاری تایبه‌تی خۆیان بووه“.
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش مه‌وله‌وى زاده چه‌ندین تێبینى دیكه‌ى له‌سه‌ر ئامارى ئهنستیۆتى په‌ى خسته‌ڕوو وتى”دەبێت جیاكارێك هەبێت لەوازهێنانی قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن،رەنگە بۆنمونە ئەوناوچانەی كە لەماوەی ساڵی 2014 توشی داگیركاری بوون ئەگەر ئەمانە وازیان هێنابێت لەخوێندن و لە ئامارەكەیان هەژماریان كردبیت ئەمە یەكێكە لە هەڵەكانی ئەو رێكخراوە كە ئیشی لەسەری كردوە،ئەگەر ئەو كارەیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كردبێت دەبێت ئێمە وەكو وەزارەت ئاگاداربین،ئێمە كوا لە چ شوێنێك رێگەمان داوە بە رێكخراوێك كە ئەو كارەبكەن،رەنگە قوتابی هەبێت وازی هێنابێت بەحوكمی بژێوی ژیان یان هەر حاڵەتێكی تر بێت ئەمانە لەو ئاستە نین كە ئەوان لە ئاستێكی زۆر بەرز لێبڕوانن“.
په‌روه‌رده قه‌یرانى ئابوورى له‌به‌رچاو گرتووه
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌روو”بۆ رێگرتن لهوازهێانی خوێندكاران له خوێندن و هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وازیانهێناوه،وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پرۆگرامی خوێندنی خێرای هه‌یه،له‌رێگای ئه‌و پرۆگرامه‌وه به‌شێكی زۆر لهدابڕاوهكان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆخوێندن و فێرە خوێندن و نوسینمان كردوە،ئەگەر ئێمە لەلایەكەوە پینەی نەخوێندەواری بكەین و لەلایەكی ترەوە خەڵك واز لەخوێندن بێنێت ئەمە چ ماناێكی هەیە“.
ئه‌گه‌ر هۆكارێك لهوازهێنانى قوتابیان لایه‌نى ئابوورى خێزان بێت، ئه‌وا ئه‌مساڵ كوردستان بهقهیرانێكى ئابوورى تێپه‌ڕیوه. بۆیه ده‌كرێت پرسیار له‌باره‌ى ئه‌و هۆكاره‌وه بكرێت. به‌ڵام وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ڵێ” ئاسانكاریمان بۆ ئه‌و خاڵه كردووه” فاتیح وتى”جگه له‌و هه‌وڵانه بۆئهمساڵی خوێندن كه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ری قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه،وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاوپۆشی له كڕینی یه‌كره‌نگی جلوبه‌رگی خوێندكاران یان وه‌رگرتنی هه‌ر پاره‌یه‌كی تر كردووه،تا نه‌بێته هۆكار بۆ وازهێنانی خوێندكاران“.فاتح مه‌وله‌وی زاده وتیشی”مەرج نییە ئەوانەی وازیان لە خوێندن هێنابێت چوبنە مزگەوت بۆ خوێندن،خەڵك بەخواستی خۆی دەچێت لەمزگەوت وانەی ئایینی دەخوێنێت،هەشمانە وانەی ئایینی دەخوێنێت و لە هەمان كاتیش قوتابیە لە قۆناغەكانی خوێندن،ئایا ئەوان ئەو دوو شتەیان لەیەكتر جیا كردوتەوە“.
ئهنستیۆتى په‌ى : وته‌بێژ تازه‌یه و ئاگادار نییه
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان بەبەڵگەوە وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوەو دەڵێت”ئەو ئامارانەی ئێمە لەبەردەستمانە من لەگیرفانی خۆم دەرم نەهێناوە و بەنوسراوی رەسمی رێكخراوەكەی خۆم داوای ئامارم لە وەزارەتی پەروەردە كردووە و ئەوانیش بەنوسراوی فەرمی مۆركراو ئیمزاكراو وەڵامی منیان داوەتەوەو ئامارەكەیان پێداوین،لام سەیرە ئێستا ئەو بەڕێزانە ئەو ئامارانە رەت دەكەنەوە”. سه‌روه‌ر پێیوایه ئه‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاگادار نییه، بۆیه ده‌ڵێ”ئەو كەسەی رەتیكردوەتەوە زۆر تازەیە و ئاگای لەبارودۆخی پەروەردە نییە و هیچ شارەزایەكی لەپەروەردە نییە و ئاگاشی لەوەنیە كەچی گوزەراوە،لەوانەیە ئەوكاتەی ئێمە ئەو ئیشەمان كردوە ئەوان قوتابی بوبن،نوسراوی فەرمی وەزارەتم لایە و ئەوە قسەی من نییە و قسەی وەزارەتە و بەرپرسیاریشم بەرامبەر بەو قسانەی دەیكەم لەسەر ئەو نوسراوە و دەتوانم بڵاوی بكەمەوە،ئەگەر وەزارەتی پەروەرە خۆی راستی نەكردبێت ئەوە مەسەلەیەكی ترە،ئەو نوسراوە زۆر وردەو هەتا رێژەی كوڕ و كچانیشی دیاری كردوە كەوازیان هێناوە و چەندیان لە ناوشارن و چیەندیان لەدەرەوەی شارن و هەر پارێزگایەك بەجیا دیاری كراون. ئەوە وتەبێژی وەزارەتە كە لەخۆیەوە قسەدەكات بۆیە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردە حاڵیان ئاوایە“.
هه‌روه‌ها وتیشى”ئەو ئامارە پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە و ئامادەییەكانی تێدانییە،پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی تێدانیە تەنانەت ئەوانەشی لەگەڵ دانیە كە پەیوەندیان بە خوێندنەوە نەكردووە ئەو ئامارە هی پێش كابینەی هەشتە و ئەو بەرێزە دوای كابینەی هەشت هاتوەو شارەزایەكی وای نییە و حەقیش نییە وتەبێژ قسە لەوشتانە بكات“.
هیچ به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده نه‌بوو!
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان ئاماژەی بەوەكرد ئەوان وەكو رێكخراوەكەیان كاتی خۆی ۆرك شۆپێكی دوو رۆژەیان لەبارەی ئەو ئامارانەوە ئەنجام داوەو كۆمەڵێك توێژنەوەیان لەوبارەوە پێشكەش كردون و وتیشی”وەزارەتی پەروەردەم دەعوەت كردبوو تەنانەت یەك بەڕێوەبەری گشتیشی نەهاتبوو تەنها دوو بەڕێوەبەریان هاتبوو،وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵا نەهاتبوون،نوێنەری قوتابیانیشم داوت كردبوو كەسیان نەهاتبوون كە گوێ بگرن كە بۆچی قوتابیاتن واز لەخوێندن دەهێن نەوكو دواتر بێن ئەو قسانە بكەن“.
وتیشی”من ناڵێم تەنها وەزارەتی پەروەردە لێ بەرپرسە،ئێمە باس لە دیاردەیەك دەكەین و دەڵێن دیاردەیەكی مەترسی دارەو دەبێت ئێمە چارەسەری بكەین،گرفتی ئەو بەڕێزانە ئەوەیە تێناگەن و كاتێك كە تۆ رەخنەێك لەپەروەردە و لەوان دەگریت و دەڵێت پەروەردە خراپە وادەزانێت هەمووە شتێك ئەو لێ مەسولە و جنێویان پێدەدەین و دەڵێن شتی وانیە بەڵام وایە و زیاتریشە“.
رێكخراوێكى بوارى منداڵان : حزبه ئیسلامییه‌كان هۆكارن
لەلایەكی تریشەوە سەیران سەلاح،سەرۆکی رێکخراوی ئەستێرەی منداڵان،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەوە شتێكی خەتەرناكە منداڵ واز لە قوتابخانە بێنێت،رەنگە بەهۆی بارودۆخی ئابوری بێت هەندێك كەس پەنای بردبێتە بەر ئەوەی كە منداڵی نەچێتە قوتابخانە،بەڵام من زیاتر بۆ ئەوەی دەگێرمەوە ئەو حیزبە ئیسلامیانە هۆكارن،هەندێك پەیمانگا دەكرێتەوە بۆ مەرامێكی سیاسی خۆیان بەكاری دەهێنن،هەر حیزبێك ئازادە،بەڵام ئەگەر منداڵ واز لەقوتابخانە بێنن بەرەو مزگەوتەكان دەڕۆن بۆیە دەبێت سانسۆریان لەسەر بێت،چونكە منداڵ مافی خۆیەتی پێش هەموو شتێك فێری پەروەردەو خوێندن و زانست بێت و لەدونیای منداڵی خۆی دورنەكەوێتەوە و نەچێتە ناو قاڵبێكی تری سیاسی كە تەئیسیری لێبكات“.
ناوبراو وتیشی”روكردنە مزگەوتەكان ئەوە چارەسەر نییە بۆ هەر مەرامێك بێت،بەپێ یاسای نێودەوڵەتی نابێت منداڵ لەدونیای منداڵی خۆی دوربكەوێتەوە“. ئەو چالاكوانەی بواری منداڵان ئاشكراشی كرد”ئەو منداڵانەی واز لە قوتابخانە دەهێن و روو لەمزگەوت دەكەن داهاتوێكی باشیان نابێت،هەروەها هەندێك شوێنی وەكو حوجرەش هەیە كەوا منداڵەكان بەرەو ئاقارێكی تر دەبات،ئەو كارە بەپیشێلكارێكی گەورە دەزانم كەبەرامبەر بەمافی منداڵ دەكرێت لە كوردستان،پێویستە بەزووترین كات بەدواداچونی بۆ بكرێت،ئێمەش لە رێگەی خۆمانەوە ئەگەر بزانین ئەو ژمارەیە راستە بێدەنگ نابین و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە قسە دەكەین كە بۆچی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵ وازیان لە قوتابخانە هێناوە دەبێت بەزووترین كات پێداچونەوە بكەن بۆ ئەو منداڵانەی كە دەرهاتون لە قوتابخانە هۆكارەكەیان چیە“.
60 هه‌زار منداڵ بۆ خوێندن له‌مزگه‌وتن یان قورئان خوێندنى هاوینه؟
هەر سەبارەت بەو بابەتە مەریوان نەقشبەندی وتەبێژووی پێشووی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەوانەی چوون بۆ مزگەوتەكان ئەمانە ئەوانە نین كە وازیان لە خوێندن هێناوە،وازهێنانی 50 هەزار منداڵ لە قوتابخانە لەگەڵ رۆشتنی 40 هەزار لەساڵێك و 60 هەزار لەساڵێك بۆ مزگەوت ئەوە بەراوردێكی دەقیق نیە چونكە ئەوانەی چونەتە مزگەوت ئەوانەن كە لە خولی دوومانگی فێكردنی قورئانی پێرۆز بەشداریان كردوە كە ئێمە هەموو ساڵێك لەهاوین لەسەرتاسەری كوردستان ئەو خولانە دەكەینەوە،چونكە لەكوردستان بەرنامەێكی ژیانی گونجاو بۆ منداڵان نیە لە پشوی هاوین و نازانن چی بكەن،ئەوەندە پارك و شوێنی گونجاو بۆ منداڵان نیە كەپێوەی خەریك بن و سەرقاڵی داهێنانێكی زانستی بن،بۆیە ئەگەر لەپشوی هاوێن واز لە منداڵ بێنین و هەر بەوشێوەیە بێت دەچێت سەرقاڵی شتی خراپ دەبێت،بۆیە ئەو كەسانەی كەهاتونەتە مزگەوت ئەوە هەر ئەو منداڵانەن كە لەقۆناغی سەرەتایی بوون وەرمانم گرتون و خوێندویانە لەقوتابخانەكان نەك ئەوانەی وازیان لە قوتابخانە هێناوە و هاتبن بۆ لای ئێمە یەك دانەی واشمان نیە و كەسیشمان وەرنەگرتوە خۆی قوتابی نەبوبێت وەرمان گرتبێت،ئەوانەی هاتوون پێش وەخت دایك و باوكیان لەگەڵ هاتوون و دڵنیاش بوین كە ئەوە قوتابیە و لە پشووی هاوین بوون“.
نەقشبەندی وتیشی”خەڵێك حەزدەكات منداڵەكانی فێری قورئان بێت،ئێمەش ئەو دەرفەتەمان بۆ رەخساندون،ئەوە پەیوەندی بەوەنیە خەڵك حەزی لەوەیە بێت لە مزگەوت بخوێنێت و رەقی لەوەیە لە قوتابخانە بخوێنێت،ئەو منداڵانەی كە لەمزگەوتەكانی لای ئێمە خوێندویانە دیراسەیان نەخوێندوە هەندێك شتی جوزئیاتیان خوێندوە و قورئانی پیرۆز فێربوون،بەشێكی زۆریشیان لە قوتابیە زیرەكەكانن نەك قوتابێكی تەمبەڵ بێت و هاتبێت،ئەوەی مزگەوت خوێندن نییە بەو مانا وشەیەی خوێندنی حوجرە“.
مامۆستایه‌كى ئایینى: سیسته‌مه‌كه خوێندنى لاى قوتابى شیرین نه‌كردووه
مامۆستا عەبدوڵڵا شێركاوەیی،زانای ئایینی و وتاربێژ،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەو سیستەمی پەروەردەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت چەندین كۆنفڕانس و كۆبونەوەو بەدواچون و بڕیاری زۆریشی لەسەر كراوە بەڵام سیستەمی سویدی بەباش زانراوە بۆ كوردستان بەڵام سەركەوتو نەبووە لەبەر ئەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی كە لەوڵاتێكی وەكو سوید هەیە،بۆیە ئەو سیستەمە بایەخی بەپڕۆسەی خوێندن و پەروەردە نەداوە،ئەوسیتەمە وای نەكردوە كە قوتابی ئەو خوێندنەی لەلاشیرین بێت و وەبایەخی پێبدات و ئارەزوی دیراسەتكردن و خوێندنی پەروەردەی لەهەرێمی كوردستان تەواو بەدڵ بێت و لێ مورتاح بێت و بایەخی پێبدات“.
ناوبراو رونیشیكردەوە”دەبێت ئەم دۆخە دیراسە بكرێت نەك بەتەنها سیستەمی سویدی دەكرێت چەندین ئەزموونی وڵاتان لەرووی پەروەردە كە پێشكەوتون تێكەڵاوبكرێن و شتێكی لێگەڵاڵە بكرێت ئەوەیان لە كوردستان جێبەجێ بكرێت كە لەگەڵ ژینگەی ئێرە گونجاوە“.
ئەو زانا ئایینیە وتیشی”هۆكاری ئەو روكردنە مزگەوتەی قوتابیانیش بەشێوەیەكی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دینداریەی لەناو میللەتی كورد هەیە وەبەتایبەتیش ئەو دینداریەی لەناو خانەوادەی كورد هەیە كە هەموومان كاریگەرین بەبنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام،وە ئیسلام رەگ و ریشەی لەناو فكر و مێشك و خەیاڵ و ژیان و هەڵسوكەوتی رۆژانەمان داكوتاوە،بۆیە ئەو قوتابیانە لە روانگەی كاریگەربوونیان بەو بەها ئەخلاقی و ئیمانی و ئیسلامەتی و رەوشتیانە روودەكەنە مزگەوتەكان چونكە هەڵقوڵاوی خانەوادەیەكن دینداری بەسەریاندا زاڵە“.
عەبدوڵڵا شێركاوەیی كە لەهەمانكادا بەڕێوەبەری گۆڤاری پەیامی یەكێتی زانایان ئاشكراشی كرد”بایەخدان بە قوتابیان لەرووی دینیەوە و ئەو وانە ئاینیەی لەقوتابخانەكان دەوترێتەوە هەم لەرووی مامۆستا و هەم لەرووی وەزارەتی پەردەشەوە رەنگە لەئاستی ئەو بایەخە نەبێت كەوانەیەكی تر هەی بێت،بۆیە ئەو كەمتەرخەمیەی لە قوتابخانە هەیە قوتابی بۆ خۆی لەمزگەوت پڕی دەكاتەوە،ئەوە خەتر نیە بەڵكو جێگەی دڵخۆشیە كە قوتابیانی ئێمە هەر لەمنداڵیەوە حەزیان لەلاییەنە دینداری و ئیسلامی و خوێندنی دینی هەیە،ئەوە جێگەی دڵخۆشیەوە،بەڵام لەهەمان كاتدا هێمایەكە بۆ بەدواداچون بەستنی چەندین كۆنفڕانس و كۆنگرەی گەورە لەسەر لایەنی پەروەردەی و خوێندن لەهەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو هۆكارانە دەست نیشان بكرێن كە وایان كردوە قوتابی لەوسیستەمی خوێندن لەهەرێمی كوردستان مورتاح نەبێت“.