نوچەنێت.خه‌ندان:
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕێكخراوێكی مه‌رگدۆسته‌و پرۆژه‌ی مه‌رگی پێیه و ئاماده‌شن هێز ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا گیانی ببه‌خشێت شه‌هیده.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا كه بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕێكخراوێكی مه‌رگدۆسته‌و پرۆژه‌ی مه‌رگی پێیه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و ڕێكخراوه‌شی به تیروریست وه‌سفكردوه‌و ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێكخراوه ببنه‌وه‌و ده‌شڵێت هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا گیانی ببه‌خشێت شه‌هیده.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی تائێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان نه‌كردووه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وان له ئێستادا هێزی چه‌كداریان نیه‌و له پێشتردا ئه‌وان هێزی چه‌كداریان هه‌بووه به‌ڵام ئێستا حیزبه‌كه‌ی خاوه‌نی هیچ هێزێكی چه‌كدار نیه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا ئاماده‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان بۆ دروستكردنی هێزی سه‌ربازی له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ ده‌ربڕیوه‌و ئه‌گه‌ر داوایان لێبكرێت ئه‌وان له‌ڕێگای ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه به‌شداری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ڕۆژی 14 ی ئه‌م مانگه دیبه‌یتێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئیسلامی سازكرد.