له‌میسر 7416 كه‌س خۆى كاندید كردووه‌

0

نوچه‌ نێت

وته‌بێژى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌میسر دوێنێ رایگه‌یاند كه‌ ده‌رگاى كاندیكرد داخرا و 7416 كه‌سیش خۆى بۆ هه‌لبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان كاندید كردووه‌.

عومه‌ر مه‌ڕوان وته‌بێژى لێژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ ده‌رگاى خۆ كاندیدكردن داخرا، چیتر كاندیدى دیكه‌ وه‌رناگیرێت. وتیشى 7316 كه‌س به‌تاكه‌ كه‌سى و لیستى حزبه‌كانیشه‌وه‌، خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كاندید كردووه‌ له‌وانه‌ 6467 كه‌سیان پیاو و 949 كه‌سیان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها روونیشى كردۆته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ى سه‌ربه‌خۆكان زیاتره‌ كه‌ ژماره‌یان 4836 كه‌سه‌ كه‌چى كاندیدى حزبه‌كان ژماره‌یان 2580 كه‌سه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com