نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی وه‌ڵامی وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕانی داوه‌ته‌وه‌و بڕیاره له‌یه‌ك دوو رۆژی ئاینده‌دا وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان كۆببنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی پارتی.
شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پۆسته حكومه‌ییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به سايتى حيزبەكەی راگه‌یاندوە: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌سوپاسه‌وه وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی یه‌كێتی و گۆڕانی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌پێی ئیستحاقی خۆیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه پێیان درابوو.
وتیشی: بڕیاره له‌یه‌ك دوو رۆژی ئاینده‌دا هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی پارتیيه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گفتوگۆكان به‌رده‌وامی ده‌بێت تا به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین حكومه‌تێكی خۆجێیه‌تی بنكه‌فراوان له‌پارێزگای سلێمانی دروستبكه‌ین.
له‌باره‌ی ئەوەی كه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌فدی پارتی پۆزه‌تیف بووه یاخود نه‌گه‌تیف، شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی: تا له‌گه‌ڵ وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆنه‌بینه‌وه ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆكان به‌رده‌وامی هه‌یه، بێگومان گه‌شبینین به‌ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی خۆجێیه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بێته ئاراوه.