نوچه نێت
ئه‌مرۆ وا بڕیاره زیكرا جابر عه‌لوش وه‌ك ئه‌مینى به‌غدا ده‌ست له ئه‌مانه‌ى به‌غدا ده‌ست به‌كاربێت، زیكرا یه‌كه‌م ئافره‌ت ده‌بێت له‌مێژووى به‌غدا ده‌بێته ئه‌مین.
دواى لێدانى ئه‌مینى پێشوو، به فرمانى عه‌بادى زیكرا جابر عه‌لوش پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو وه‌ك ئه‌مینى به‌غدا ده‌ست نیشان كرا‌و وابڕیاره ئه‌مرۆ ده‌وام بكات و ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات ئه‌و پێشتر به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌رى پرۆژه‌كان بووه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا. بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌یه. ئه‌مینى پێشوو یه‌كێك بوو له پیاوانى مالیكى و له‌كاتێكدا به‌غدا به‌ده‌ست نه‌بوونى خومه‌تگوزارى ده‌ناڵێنێ كه‌چى ئه‌مینى پێشوو به‌و لێدوانه ناوبانگى ده‌ركرد كه گوتى” به‌غدا له نیۆیۆرك پاكتر و جوانتره”.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوو ژنێك ده‌بێته ئه‌مینى به‌غدا
0
Share.