نوچەنێت.هه‌ولێر:
گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غداوه به‌بێ هیچ ئه‌نجامێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نیگه‌رانی له شه‌قامی کوردی‌دا هێناوه‌ته ئاراوه و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم باس لەكێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكات‌و راشیدەگەیەنێت ئەڵتەرناتیڤی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان ئامادە نییە.
فوئاد حوسەین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا ده‌ڵێت: دوو چاره‌سه‌ر هه‌ن کاتی یان هه‌میشه‌یی و ده‌شڵێت چاره‌سه‌ریه کاتیه‌که ئه‌وه‌یه دانوستاندن ده‌کرێته‌وه له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر و هه‌رچی چاره‌سه‌ری دووه‌میشیانه (چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی) ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشی گشتی و سیسته‌می عێراق و هه‌روه‌هاش ئاینده‌ی عێراق و ئاینده‌ی کوردستانیشه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌رده‌وام دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌گاته ئه‌وه‌ی کورد له عێراقدا بوومه‌له‌رزه‌که دروست بکات؟ د.فوئاد حوسه‌ین ده‌ڵێت:كورد چیبکات؟ کێشه‌که له‌وه‌دایه وه‌ک ده‌ڵێت “خۆت بڕیار بۆ خۆت ده‌ده‌یت به‌ڵام ئایا کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م بڕیاره چییه له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆت، ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌وروبه‌ر چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌کات، له ڕووی ئابوریه‌وه چۆن ده‌توانیت له‌سه‌ر پێی خۆت ڕاوه‌ستیت و تۆ وه‌ک به‌رپرسێکی سیاسی پێویسته وه‌ڵامت هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌مانه.”
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە: کێشه‌که ئه‌وه نییه گرفتمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌که‌شمان ئاماده نییه