په‌له‌مانتارێكى یه‌كێتى: پارتى بۆى ناچێته‌سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا لێدوانى ئاگرین بدات

0

دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
هه‌ڵوێستى یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا له‌پارتى نه‌رمتره‌، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى یه‌كێتیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ” ئێمه‌ وردبینترین/ ده‌شڵێ پارتى بۆى ناچێته‌ سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا لێدوانى ئاگرین بدات”.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت یه‌كێتى نیشتیمانى له‌هه‌ڵوێسته‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا خۆى جیا ده‌كاته‌وه‌. هه‌ندێك له‌چاودێرانى سیاسى هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نه‌رمتره‌ و گوتارى سیاسى یه‌كێتى جیاوازتر و هه‌ندێكجاریش خۆى ئه‌و جیاوازییه‌ى خۆى زه‌ق ده‌كاته‌وه‌. له‌وچه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو. هه‌رده‌م یه‌كێتى هه‌وڵى داوه‌ خۆى له‌ سیاسه‌تى كوردى جیابكاته‌وه‌ و كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌هى پارتى و به‌غدا بزانێت. له‌وانه‌ هه‌ڵوێستى مام جه‌لال له‌ پشتگیرى نه‌كردنى پارتى و لایه‌نه‌كانى عێراق له‌ كشانه‌وه‌ى مالیكى. پارساڵ عادل موراد سه‌ردانى به‌غداى كرد له‌كاتێك دا كێشه‌ى مووچه‌ له‌سه‌ره‌تادا بوو. عادل موراد واى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مالیكى مانگێك مووچه‌ى كوردستانى له‌سه‌ر داواى ئه‌و ناردووه‌.
دواتریش كاتێك مالیكى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌كوردستان ده‌كرد، شاندى یه‌كێتى سه‌ردانى به‌غداى كرد. دواجاریش ئه‌مساڵ كاتێك هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌. رۆژێك دواتر ئالا تاڵه‌بانى داواى له‌ عه‌بادى كرد. مووچه‌ى كوردستان بنێرێت. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌غدا بوون و دواى رێكه‌وتنیش نه‌یتوانى وا له‌ به‌غدا بكه‌ن پشكى كوردستان بنێرێـت.
لەوبارەوە نەوزاد رەسول پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”یەكێتی نیشتیمانی كوردستان واقیع بینتر،وربینترە لەبەرامبەر هەموو ئەو ئەگەر و هەڵوێستانەی هاتوەتە بەردەم میللەتەكەمان بەتایبەتی لەو كێشانەی كە رووبەرووی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بونەتەوە،یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەركی بەرپرسیاریەتی لەسەر شانە دەبێت لە ئاست ئەو بەر پرسیاریەتیە بێت نەبێتە هۆكاری دواكەوتنی موچە و نەهاتنی موچەی هەرێمی كوردستان و گۆبەند و ئاژاوەیەك دروست نەكەین كە بارودۆخەكە ئەوە نەخوازێت ئەوە حاڵەتە جیاوازەكەیە كەخەڵكی بەدیوێكی تر وەری دەگرن“.
لەبارەی ئەوەی كامە لایەن كێشەی ناوەتەوە و بوەتە هۆی نەناردنی بودجەی هەرێم و پێشمەرگە،ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی”پیادەكردنی هەر سیاسەتێكی ناحەكیمانە و جەخت بكاتەوە لەسەر لێدوانی ئاگرین و توند و تیژ و حیساب نەكردن بۆ بەرامبەر و خۆ بەگەورە زانین دەبێتە مایەی ئەوەی كە ئاژاوە دروستبێت لەناوچەكە جا لەهەر كەسێك و لایەن و بەرپرسێك بێت لە عێراق بەشیوەیەكی گشتی“.
ناوبراو راشیگەیاند”باوەڕناكەم پارتی بتوانێت و بۆشی ناچێتە سەر كە لێدوانی ئاگرین بدات ئەو سەردەمە بەسەرچوو لێدوانی ئاگرین هەر رەواجیشی نەماوە لەناو خەڵك ئەمڕۆ سیاسەت بریتیە لە هونەری بەڕێوەبردنی ململانێكان و خەڵك چۆن تۆ دەتوانی ئەو سیاسەتە بكەی،ئێمەش وەكو یەكێتی دەتوانین قسەی گەورە و لێدوانی گەورە زۆریش بدەین و رەنگە زمانمان پاراوتر و كوردیەكەشمان باشتر بێت بەڵام نابێت ئەوە بكەین چونكە ئیمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەمیللەتەكەی خۆمان“.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كەواتە بەقسەی جەنابتان بێت هەڵوێستەكانی پارتی بەرپرسیارانە نەبوون بەرامبەر بەكێشەكانی هەرێم و بەغداو بڕینی بودجەی هەرێم،لەوبارە نەوازاد رەسول وتی”بەهیچ شێوەیەك من ناڵێم هەڵوێستی پارتی بەرپرسیارانە نەبووە پارتیش بەشێكە لەناو پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان،پارتیش حیزبێكە لەناو سەركردایەتی سیاسی كورد ئەوانیش بەش بەحاڵی خۆیان هەوڵیان داوە و رۆڵیان هەبووە لەچارەسەركردنی قەیرانەكە بەڵام ئاسایشە بیروبۆچونی یەكێتی لەگەڵ پارتی لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان هەندێك جیاوازی هەبێت“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com