نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌ندامێكی كورد لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا سیاسه‌تێكی ڕوونی نییه بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كان؛ دە‌شڵێت،پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی قورسدایه، بەڵام بەغدا ئاماده نییه پاره‌ی پێشمه‌رگه بدات و، ده‌یه‌وێت ناردنی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه ببه‌سێته‌وه به هه‌ناردنی نه‌وت؛دیارە عێراق نیازی خراپە.
زانا ڕۆستایی،پەرلەمانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به (نوچەنێت)ی ڕاگه‌یاند”چۆن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا پێیان گرینگ بوو حكومه‌تی عێراق دروست بكرێتەوە، ده‌بێت پێیشیان گرینگ بێت كه به‌غدا قووتی خه‌ڵكی كوردستان بینێرێت کە ساڵێکە بڕیویەتی“.
ڕۆستایی وتیشی”ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامانجیان ئه‌وه بوو كه ته‌نیا حكومه‌تی عێراق دروست ببێت، ئێستا خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌نگه به‌م زووانه كۆتایی نه‌یێت،له كاتێكدا خۆیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی (عه‌بادی) به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ئێستایش ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌یكگرتووه‌كانه به‌رده‌وام بن له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ ئەوەی ڕێك بكه‌ون“.
پەرلەمانتارەكەی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەبەغدا باسی له‌وه‌ش كرد”ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت بێنه سه‌ر خه‌ت و دوور نه‌كه‌ونه‌وه له ڕووداوه‌كانی عێراق“.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد ئاشكراشی كرد”ده‌بێت په‌یامی سیاسه‌تی به‌غدا بگه‌یێنرێته جیهان كه ناكرێت تۆ ده‌ست بخه‌یته بڕینی مافی خه‌ڵكی وڵاتی خۆته‌وه،له كاتێكدا پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دایه له‌گه‌ڵ داعشدا،به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا ته‌نانه‌ت به‌شه بوودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌ستووەته‌وه به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنی نه‌وته‌وه! به‌غدایش چاک نانواڕێتە پێشمه‌رگه‌دا،پێیان وایه پێشمه‌رگه مه‌ترسییه بۆ عێراق؛ دەبێ ئەم شێوە بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بكرێته‌وه“.