ئەم هەفتەیە کاروانی چوارەمی پێشمەرگە دەگاتە کۆبانێ

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەڵێت، هەر ٢٠ گوندێک ماوە ئازادیان بکەن و پێشڕەویکردنەکەیشیان بەردەوامە و، جەختیش دەکاتەوە، کە ئەم حەفتەیە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و، چوارەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە دەگاتە کۆبانێ.

نەقیب ڕزگار بەھرام لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”شەڕ لە کۆبانێ بەردەوامە و، بە چڕی مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعش تۆپباران دەکەین و، شەڕڤانانیش بەردەوام دەچنە پێشەوە؛ لەکۆی ٣٧٦ گوندەکەی کۆبانێیش هەر ٢٠ گوندیان ماوە، ئازادی بکەین.”

نەقیب ڕزگار بەھرام وتیشی: “ئەو گوندانەی کە ماون ئازاد بکرێن دەکەونە لێواری ڕووباری فورات باقی گوندەگانی دیکە ھەمووی ئازاد کراون.

لەبارەی کاتی گەڕانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان بەھرام ئاشکرای کرد:چوارەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە ناونووس کراوە و، ئامادەن؛ ڕەزامەندیی تورکیایش وەرگیراوە؛ تەنیا ماوە بکەونە ڕێ بەرەو کۆبانێ و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ناوەڕاستی ئەم حەفتە، بگەنە کۆبانێ و، ئێمەیش بگەڕێینەوە ھەرێمی کوردستان، پشوویەک بدەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com