نوچه نێت
رۆژنامه‌یه‌كى توركى پلانى هه‌وڵێك ئاشكرا ده‌كات بۆ تیرۆركردنى كچى سه‌رۆكى توركیا، داواكارى ئه‌نقه‌ره‌ش كه‌یسێك بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كاته‌وه
چه‌ند رۆژێكه، هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌كانى توركیا باس له‌هه‌وڵى تیرۆركردنى سومیه ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن، كه كچى سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگانه. یه‌كێك له‌وانه رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌قى توركییه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، چه‌ند كه‌سێك له لایه‌نگرانى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌یانه‌وێ كچه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان تیرۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له كارى سیاسى دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی یه‌نى شه‌فه‌ق ئاماژه‌ى به‌هه‌ندێك ورده‌كارى كردووه، گوایه به‌هۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ست هه‌واڵگرى كه‌وتووه. وه‌ك یه‌نى شه‌فه‌ق باسى ده‌كات پلانى كوشتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌سێك به‌كرێ بگیرێت، بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌و كاره و كارى تیرۆركردنه‌كه‌ش به‌فرمان فه‌تحولڵا گوله‌ن. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ كات و شوێنى رووداوه‌كه دیار نییه. به‌ڵام ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌یانه‌وێ به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو واته به‌ر له حوزه‌یرانى داهاتوو ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێـت.
تا ئێستا لایه‌نى فه‌رمى هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌پێى هه‌والێكى سایتى العربیه، ئه‌مرۆ نووسینگه‌ى داواكارى گشتى له ئه‌نقه‌ره، بایه‌خى به‌و هه‌واڵانه داوه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك سه‌یرى هه‌واڵه‌كانى كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش به‌نیازه كه‌یسێك بۆ بابه‌تى هه‌وڵێ تیرۆركردنى سومیه ئه‌ردۆگان بكاته‌وه.
بۆ هه‌وڵى تیرۆركردنى كچى ئه‌ردۆگان ده‌درێت؟
0
Share.