نوچه نێت
یه‌كه‌م دیمانه‌ى دا دواى بوونى به وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكى ئاشتۆن كارته‌ر ئاماده‌نه‌بوو ورده‌كارى له‌باره‌ى هێرشكردن سه‌ر موسڵ ئاشكرا بكات و وتی ئه‌گه‌ر به‌وردیش بزانم كه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وا من پێتان ناڵێم”.
دواى ئه‌وه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پیران جون ماكین و لیندسى گراهام له‌باره‌ى ئاشكرابوونى هه‌ندێك ورده‌كارى پلانى هێرشكردنه سه‌رموسڵ ره‌خنه‌یان له ئیداره‌ى ئه‌مریكى گرت، ئێستا به‌رپرسانى ئه‌مریكى نایانه‌وێت له‌باره‌ى ئه‌و پلانه‌وه بدوێن. ئاشتۆن كارته‌ر دواى ئه‌وه‌ى سوێندى خوارده‌وه، ئه‌مرۆ یه‌كه‌م دیمانه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه له‌دیمانه‌كه‌دا كارته‌ر باس له‌وه ده‌كات كه هێرشكردنه سه‌ر شارى موسڵ بۆ رزگاركردنى، عێراقى ده‌بێت و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان پاڵپشتى ده‌كه‌ن . له‌باره‌ى ورده‌كارى هه‌ڵمه‌ته‌كه و كاتى هێرشكردنه سه‌ر موسڵ كارته‌ر وتى” گرنگ ئه‌وه‌یه كاتێك هێرشه‌كه ئه‌نجام بدرێت سه‌ركه‌وتوو بێت، من باسى ورده‌كارى ناكه‌م ئه‌گه‌ر به‌وردیش بزانم ئه‌وا پێتان ناڵێم”.
ئاشتۆن كارته‌ر: پێتان ناڵێم كه‌ى هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر موسڵ
0
Share.