نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات “سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 22 ی شوباتی 2015، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رجه‌م وه‌زیره كورده‌كان له كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه” .
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سایتی شرۆڤه ئاشكرایكرد “سبه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره كورده‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و، تیایدا گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ركردنی دوا هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌غدا به‌رامبه‌ر عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كرێت” .
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید راشيگه‌یاند “مالیكی و عه‌بادی دوو كه‌سایه‌تی جیاوازن كه یه‌ك سیاسه‌ت و ئاراسته‌یان به‌رامبه‌ر به كورد و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی هه‌رێم و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه” .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی “سبه‌ی نوێنه‌رانی كورد كۆده‌بینه‌وه و تیایدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی دژ به عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرین”.
ناوبراو ده‌شڵێت “له مه‌كته‌بی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته به ده‌بڕینی یه‌كهه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا”.