نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، سیاسه‌تی به‌غدا لە ئاست هه‌رێمی كوردستان و، ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر و به‌غدا ڕوون نییه، بۆیه بڕیاره نوێنه‌رانی كورد له‌و باره‌وه بڕیاری خۆیان هه‌بێت.
شێخ فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندوه”ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به‌غدا به هه‌رێمی كوردستانی داوه، جێگای سه‌رسوڕمانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراقدا ڕێك كه‌وین، به‌ڵام خۆ ناكرێت عێراق به‌م شێوه پاڵ به كورده‌وه بنێت! سه‌رۆكی حكوومەت خۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، (عه‌بادی) پێی گوتوونە جارێ نەختینەمان نییە، به‌ڵام گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت پاره هه‌یه و عێراق گرفتی پاره‌ی نییه، جا تێناگه‌ین له سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق ئایا ده‌وێت پاڵ به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنێت؟”
سكرتێری په‌رله‌مان وتیشی”ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێگایه‌كی دیپلۆماسی ده‌گرینه به‌ر، به‌ڵام كه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ڕێك ناكه‌وێ له‌گه‌ڵمان، بوودجه‌ی كارمه‌ندانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌نێرێت، به‌ڵام هی هه‌رێمی كوردستان كه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵدایه ناینێرێت، ئه‌و كاته كورد قسه‌ی خۆی ده‌بێت”.
شێخ فه‌خره‌دین باسی له‌وه‌ش كرد، سبه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ ئەوەی بزانن كورد چی بكات له‌م قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌تی جێبه‌جێ‌نه‌كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌رێمی كوردستان چی بكات باشه، هه‌رچه‌نده فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان خۆشحاڵن به‌و كۆبوونه‌وه، به‌ڵام پێشنیاز و تێبینیشیان هه‌یه كه به‌هه‌ردوو لایه‌وه ده‌توانرێت بگه‌نه بڕیارێكی زۆر باش بۆ ئێستای عێراق.