نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی له ناوچه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؛ دەشڵێت ئه‌وه یارییه‌كی ترسناكه و، كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسییش كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه و، ده‌یانه‌وێت ئێزدییه‌كان بكه‌ن بە دوو به‌شه‌وه.
شێخ شامۆ نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی وتوه”دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی له‌ناو ئێزدییه‌كان ده‌ستوه‌ردانێكی ڕاسته‌وخۆیه؛ كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسییش كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه و، ده‌یانه‌وێت ئێزدییه‌كان بكه‌نه دوو به‌شه‌وه؛ حه‌شدی‌شه‌عبی یارییه‌كی ترسناكه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت بەو کارە بیانكه‌نه به‌دیلێك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.”
شێخ شامۆ پێی وایه”حه‌شدی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال نییه، بۆ ئه‌وه‌یه كه كاتێك شنگال ئازاد كرایه‌وه بێنه ناو شاره‌كه‌وه و، دیسان خۆیان بسەپێنن؛ به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه پێشمه‌رگه خوێن بڕێژێت ئه‌وان بێن نانی له‌سه‌ر بخۆن”.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو ئه‌م هه‌نگاوه زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێزدییه‌كان و، ده‌یانه‌وێت له قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه؛ گوتیشی: “جێگای داخه كه‌سانێك بیه‌وێت بازرگانی بە ئێزدییه‌كانەوە بكه‌ن و، بەو کارە پاره له به‌غداوه وه‌ربگرن، ئێزدییان ناچنە ژێر ئەو بارەوە، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت كه‌سانێك له‌بەر به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێنی و حزبی، بكه‌نه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه”.
(شێخ شامۆ) دەیشڵێت: “بۆ به‌غدا پاره‌ی ژێر ده‌ستی داعش ده‌نێرێت، لێ نایه‌ت پاره‌ی پێشمه‌رگه بدات! جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌می شنگالیانه خۆ شنگالییه‌كان پێشمه‌رگه‌ن”.