بازرگانی كردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە سەرچاوەیەكی دارایی نوێ‌ بۆ داعش

0

 

نوچەنێت – CNN

 

نەتەوە یەكگرتوەكان لێكۆڵینەوەیەكی دەست پێكردوە سەبارەت بەو راپۆرتانەی كە باس لە بازرگانیكردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەكەن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و كاركردنیان لەگەڵ باندی مافیای نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، كە بە قاچاخی لە رێگەی چەند دەوڵەتێكی دراوسێوە دەبرێنە دەرەوە.

چەند سەرچاوەیەك لەناو نەتەوە یەكگرتوەكان بە تۆڕی “CNN” ی ئەمریكیان راگەیاندووە ” ئەم بابەتە لەناو باڵەخانەی نەتەوە یەكگرتوەكاندا بابەتی گەرمە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت”
مارك گرانت ، باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوە دا كە ئەوان چاوەڕێی دڵنیا كردنەوەیان دەكەن لەلایەن باڵیۆزی عێراقەوە لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆكانیان ببێتە فەرمی و لێگۆڵینەوەی ئاشكرای لەبارەوە بكەن.

محمد حەكیم نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەكگرتوەكان وتی ” داعش جەستەی كوژراوەكان پارچە پارچە دەكات و ئەندامەكانی جەستەیان دەفرۆشێت، ئەو دەڵێت داعش 12 پزیشكی لە موسڵ كوشتوە چونكە ئامادە نەبوون هاوكاری داعش بكەن بۆ گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی هەندێك لە كوژراوەكان” هەروەها وتی ” ئەوروپا گەورەترین بازاڕی ئەندامانی جەستەی مرۆڤە كە داعش بازرگانی تێدا دەكات ، بەهۆی مافیاوە لە رێگەی فڕۆكەخانەكانەوە دەیانگوازێتەوە”

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چەندین جەستە دۆزراوەتەوە بەبێ‌ بوونی ئەندامە گرنگەكانی لەشیان، چەند سەرچاوەیەك ئەوەیان دووپات كردۆتەوە كە ئەندامەكانی جەستەی ئەو كوژراوانە نیردراونەتە دەرەوە ئەم هەواڵانەش لە دوای ئەوەوە هاتن كە راپۆرتێك ئاشكرا بوو دەربارەی ئەوەی كە داعش 45 هاوڵاتی عێراقی بە زیندوویی سوتاندوە ، ئەمەش بۆ شاردنەوەی تاوانی دزینی ئەندامەكانی جەستەیان و ناردنە دەرەوەیان بوە.
دەركەوتوە زۆرێك لەو كەسانەی داعش دەیانكوژێت جەستەیان ون دەبێت و جارێكی تر شوێنەواریان نادۆزرێتەوە، دواترینیان 21 كەسە میسریەكە بوون كە لە شاری سەرتی لیبیا داعش كوشتنی و تا ئێستا كەس چارەنووسی جەستەكانیان نازانێت وە ك ئەو سەدان كەسەی كە داعش لە سوریا و عێراق دەیانكوژێت.

لەلای خۆیەوە نیكۆلای مالدینۆڤ نیردراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی وتی ” لە مانگی یەكی رابردوودا لە رووبەڕووبوونەوە چەكدارییەكانی نێوان داعش و هێزە چەكدارەكان 790 كەس لەسەر دەستی تیرۆرستان كوژراون لە عێراق ”

بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەوە بە سەرچاوەیەكی دارایی نوێی داعش دادەنرێت كە بە هۆیەوە پارەیەكی زۆری دەست دەكەوێت وەك سەرچاوە داراییەكانی تری وەك بازرگانی نەوت و چەك، یان بە بارمتە گرتنی خەڵك و داواكردنی پارە لە بەرامبەر ئازاد كردنیان، هەروەها لە رێگەی كۆكردنەوەی كۆمەك لە دەزگاو كۆمەڵە خێرخوازییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com