ئەنجومەنی هۆزەكانی ئەنبار: سوپای عێراق بە داعش ناوێرێت

0

نوچەنێت-بەشایر ئۆنلاین

ئەندامێكی ئەنجومەنی هۆزەكانی پارێزگای ئەنبار دەڵێت خەڵكی ئەو پارێزگایە بۆیان دەركەوتووە سوپای عێراق ناتوانێت بەسەر داعشدا سەربكەوێت.

حەمید مەحمود دلێمی ئەندامی ئەنجوومەنی هۆزەكانی ئەنبار لە لێدوانێكیدا بە بەشایر ئۆنلاینی وتووە “رۆڵەكانی پارێزگای ئەنبار بڕوایەكی تەواویان بۆ درووستبووە بەوەی سوپای عێراق توانای نییەداعش تێك بشكێنێ‌ و ئامادەیی تێدا نییە پارێزگای ئەنبار و پارێزگاكانی تری عێراق رزگار بكات بەبێ‌ هاتنی هێزی زەمینی بیانی”.

دلێمی وتوشیەتی “حكومەتی مەركەزی بە ئیزدیواجییەوە مامەڵە لەگەڵ گەلی عێراقدا دەكات، لەلایەكەوە چەك بە حەشدی شەعبی دەدات كە لە لە شیعەكان پێكهاتووە، كەچی چەك ناداتە خەڵكی پارێزگا سووننییەكان ئەگەرچی لەژێر دەستی داعشیشدان. ئێمە چاوەڕوانی نیەتپاكیمان لەم حكومەتەی ئێستا دەكرد و واماندەزانی هەڵەكانی حكومەتی پێشو راستدەكاتەوە”.

پسپۆڕێكی كاروباری سەربازیش بە ماڵپەڕەكەی وتووە كە ئەمریكاییەكانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە عێراق توانای بەزاندنی داعشی نییە، بۆیە دەستی بە ناردنی هێزی زەمینی كردووە، ئێستا سەدانیان گەیشتوون و لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەیان لە 3000 سەرباز تێپەڕ دەبێت. ئاشكراشی كردووە كە سوپای ئەمریكا داوایان لە پێشمەرگە كردووە ئەوانیش یارمەتییان بدەن لە پاككردنەوەی موسڵدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com