سەدان شۆفێری تورك لە كەركووك گیریان خواردووە
نوچەنێت-حوڕڕییەت
پێنجسەد شۆفێری ئوتومبیلی بارهەڵگری توركی لە سنووری پارێزگای كەركووك گیریان خواردووە و داوا لە وەزیرانی گواستنەوە و بازرگانی عێراق دەكەن هاریكارییان بكەن.
یەكێك لەو شۆفێرانە وتویەتی “ئێمە 500 شۆفێرین دوو هەفتەیە باری برنجمان لە توركیاوە هێناوە لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەڵام تا ئێستا بارەكانمان لێ وەرنەگیراوە و ئوتومبیلی بار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە نەهاتون تا بارەكان بگوازنەوە بۆ سایلۆكانی حكومەتی عێراق”.
رۆژنامەی حوڕڕییەتی توركی دەڵێت ئەو شۆفێرانە لە ترسی هەڕەشەكانی داعش توانای جموجوڵی بارهەڵگرەكانیان نییە، بەهۆی ئەوەش ماوەیەكی زۆرە راوەستاون و چاوەڕوانی عێراقییەكانن، ئاو و خۆراكیان لێ بڕاوە و بارودۆخی ژیانیان ناهەموارە.